11   کاتژمێر پێش ئێستا 145 جار خوێنراوەتەوە

کەنەکە لە بارەى هێرشەکانى تورکیا هۆشداری دەدات و مەترسیەک ئاشکرادەکات

کۆمیتەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان- کەنەکە، لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، دەوڵەتی تورک لەگەڵ هێرشەکانی دەستێوەردان لە سووریا دەکات و ئامانجى لە ناوبردنی دەستکەوتەکانی گەلی کوردە و هەوڵدەدات لە تەواوی هەرێمەکان دەسەڵاتی دابنێت.

لە راگەیەندراوەکەى کۆمیتەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان- کەنەکەدا هاتووە، لە دەستپێکی ڕووداوەکان لە سووریا ئامانجی دەوڵەتی تورک داگیرکردنی تەواوی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایە و لە ناوبردنی دەستکەوتەکانی گەلی کوردە، لەگەڵ هێرشەکانی دەستێوەردان لە سووریا دەکات و هەوڵدەدات لە تەواوی هەرێمەکان دەسەڵاتی دابنێت.

بە پێى زانیارى راگەیەندراوەکە، تورکیا هەموو هێزە سەربازییەکانی، سیاسی و دیپۆلۆماتیکەکانی سەفەربەر کردوە، بە هەزاران سەربازی لە هەرێمەکە داناوە، بە هەموو جۆرە چەکێک، فرۆکە، درۆن، تانک و تۆپ هێرشی گەلی کورد دەکات و مەدەنییەکان بە ئامانج دەگرێت.

وەک کەنەکە دەڵێت، دەوڵەتی داگیرکەر بە هێرشەکانی هەموو یاسا و پەیماننامە نێونەتەوەییەکان لە دژی مرۆڤایەتی پێشێل دەکات و شەڕەکەی لە هەرێمەکە بەرفراوانتر دەکات، بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق بە ئامانج دەگرێت، هێرشەکانی لە تەواوی هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامە.

ئەوەى جێگەى نیگەرانییە، ئەوەیە جیهان و هاوپەیمانانی نێونەتەوەیی و نەتەوەیەکگرتووەکان لە بەرانبەر ئەم هێرشانە بیدەنگن، هیچ پێویست هەڵوێستیان پیشاننەداوە، بێدەنگییان شەرمەزارییە لە دژی مرۆڤایەتی.

کۆمیتەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان هۆشداریداوە، لەوەى بوونی ئەو چەتانە مەترسی لەسەر ئاسایشی هەرێمەکە دروست دەکات، هەمان هەڕەشە لەسەر ئاسایشی جیهان دروست دەکات، هەربۆیە ئەرکی هاوپەیمانانی نێونەتەوەییە کە دەستبەجێ بە ئەرکی خۆیان هەستن و پێش لەم هێرشە دڕندانە بگرن.

راگەیەندراوەکەى کەنەکە دواى ئەوە دێت لە هەفتەى رابردوودا هێزەکانى سوریاى دیموکرات قەسەدە، رایگەیاند، لە ئەنجامى هێرش و پێکدادانەکان 38 هاوڵاتى  مەدەنی کە منداڵ، ژن، ڕۆژنامەنووس و هونەرمەندی تێدابووە شەهید کراون، دواینجار فرۆکەی جەنگی هێرشی ناوەندی سرینی کرد و 13 کەس گیانیان لە دەستدا. 

 

  • مامۆستایانی مانگرتوو سێ ڕۆژە تەنها ئاویان خواردووەتەوە

  • کەنەکە لە بارەى هێرشەکانى تورکیا هۆشداری دەدات و مەترسیەک ئاشکرادەکات

  • دادگای دهۆک سزای شەش مانگ زیندانی بەسەر ڕۆژنامەنوسێکدا سەپاند

  • سودانی: پێویستە هەمواری یاسای بودجە بەبێ گۆڕانکاری پەسەند بکرێت

  • لە هەوڵیر خۆپیشاندانى فراوانى مامۆستایان دەستپێدەکات

  • هەنگاوەکانى یەکگرتنەوەى هێزەکانى پێشمەرگە ئاشکرا دەکرێت

  • سۆران عومەر: بانکی ڕەشیدو ڕافیدەین ئامادەن بۆ توطيني مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم

  • قەیوم بۆ هاوسەرۆکی شارەوانی سێرتیش دانرا

  • وەزارەتی دارایی عێراق: تەوتین بنەمایە و پشت بە لیستی کاغەزی بۆ ناردنی مووچە نابەستین

سەرەکی