2025-04-09 119 جار خوێنراوەتەوە

راگەیەندراوێک لە بزوتنەوەی گۆڕانەوە

ناوەندی هەواڵ

بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت: لەژێر رۆشنایی فەرمان و ڕێنماییەکانی کۆمسیۆنی  هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەکارییان بۆ گرێدانی کۆنفرانسی دامەزراندن کردوە، بەڵام  ئەمڕۆ جارێکی دیکە ئەنجومەنی کۆمسیاران بە بڕیارێک گۆڕانکاری لە وادەی (10ی4) کردوە.

بزوتنەوەی گۆڕان جەخت دەكاتەوە كە، بڕیاری كە لەلایەن كۆمسیۆنەوە کاتێکی دیکە دابنرێت، بۆ ئەم هەنگاوەش پابەندی خۆمان بە جێبەجێکردنی یاسا و ڕێنماییەکان دەردەبڕین و چاوەڕێی کاتی نوێ دەکەین.

ئەمەش دەقی راگەیەندراوەكەیە:

راگەیەندراوێک لە بزوتنەوەی گۆڕانەوە


لەماوەی شەش مانگی ڕابردودا، لەژێر ڕۆشنایی فەرمان و ڕێنماییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق؛ هەنگاو بە هەنگاو ئامادەکاریمان بۆ گرێدانی کۆنفرانسی دامەزراندن کردوە.

لەسەر ئەو بنەمایە، دوای چەندین جار دواخستنی کاتی کۆنفرانس، ڕۆژی هەینی (4ی 4ی 2025) فەرمانی ژمارە (ش/ج/خ/895 لە 27ی3ی2025)مان لە ڕێگەی ئۆفیسی سلێمانیەوە پێگەیشت، کە کۆمسیۆن خۆی فەرمانی دەرکرد تا (10ی4) کۆنفرانس ببەستین.

ئێمەش لەژێر ڕۆشنایی فەرمانی کۆمسیۆن ئامادەی کاتی دیاریکراو (10ی 4ی 2025) بوین، ئەمڕۆش جارێکی دیکە ئەنجومەنی کۆمسیاران بە بڕیارێک گۆڕانکاری لە وادەی (10ی 4) کردوە و کاتێکی دیکە دادەنرێت، بۆ ئەم هەنگاوەش پابەندی خۆمان بە جێبەجێکردنی یاسا و ڕێنماییەکان دەردەبڕین و چاوەڕێی کاتی نوێ دەکەین.

بزوتنەوەی گۆڕان
9ی 4ی 2025

  • ئیلهام ئەحمەد: گەلانی سوریا سیستەمی لامەرکەزیی بە چارەسەر دەزانن

  • كۆمسیۆن دوا مۆڵەت بە بزوتنەوەى گۆڕان دەدات

  • شاندێکى هەرێم سەردانى بەغدا دەکات

  • دەستەى ژینگەى هەرێم بانگەوازێک لە هاوڵاتییان دەکات

  • نێچیرڤان بارزانی داوای كاراكردنی په‌رله‌مان و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت ده‌كات

  • نۆیەمین دیداری سلێمانی بەڕێوەدەچێت

  • خانەنشینانی سەربازی دژی خەرجنەکردنی دەرماڵەکانیان گردبونەوە

  • كۆبونه‌وه‌ى پارتى‌و یه‌كێتیى كۆتاییهات ‌و ڕاگه‌یه‌نراوێكى هاوبه‌ش بڵاوكرایه‌وه‌

  • نوخشە ناسیح: بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بەرهەمی یەكگرتوویی لایەنە كوردییەكانە

سەرەکی