2025-04-15 351 جار خوێنراوەتەوە

كۆبونه‌وه‌ى پارتى‌و یه‌كێتیى كۆتاییهات ‌و ڕاگه‌یه‌نراوێكى هاوبه‌ش بڵاوكرایه‌وه‌

یەکێتى و پارتى لە بارەى کۆبونەوەى ئەمڕۆیان تایبەت بە تاووتوێکردنی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم رایانگەیاند،کۆبونەوەکە لەکەشێکی دۆستانەو ئەرێنیدا بەڕێوەچوه ‌و هەنگاوی ئیجابی ‌و بەرەوپێشچونی باش هەبووە.

ئەمڕۆ سێشەممە، 15-04-2025، یەکێتى و پارتى لەبارەی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پیرمام کۆبونەوە و دواى کۆتایى هاتنى کۆبونەوەکەش لە ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشدا جەختیان لەوە کردووەتەوە "کۆبوونەوەکە لە کەشێکی دۆستانە و ئەرێنیدا بەڕێوە چوو و گفتوگۆ لەبارەی هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرا."

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە ڕۆژانی داهاتوودا کۆبوونەوەکان بەردەوام دەبن.

ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە 20ی تشرینی یەکەمی 2024 بەڕێوەچوو، پارتی 39 کورسی‌ و یەکێتیش 23 کورسیی بەدەستھێنا، هاوكات کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێم، لە 18 وەزارەت‌ و سێ وەزیری ھەرێم پێکھات، ھەریەک لەپۆستی سەرۆک وەزیران بۆ پارتی‌ و جێگری سەرۆک وەزیران بۆ یەکێتیی بوو، ھەروەھا نۆ وەزارەت بۆ پارتی، پێنج وەزارەت بۆ یەکێتیی‌و چوار وەزارەتیش بۆ بزوتنەوەی گۆڕان بوو.

  • کۆبوونەوەی لوتکە بەڕێوەدەچێت

  • سوریا گروپی گەشتیاریی تێكەڵ و مۆسیقای لەناوچە گەشتیارییەكان قەدەغەكرد

  • حەبیب حەلاوی بۆ هاکان فیدان: هەڕەشەت لێقبوڵ ناکەین

  • حکومەتی هەرێم کۆدەبێتەوە، كۆبوونەوەکە لەسەر كێشەی پارەی كارەبا نابێت

  • شەرع و ڕەغدەی کچی سەدام چی کۆیان دەکاتەوە و بۆچی کاتژمێری سفر دادەنێن؟

  • مافی مرۆڤی ئێران: خۆپیشاندەرە بریندارەکان بە کۆمەڵ لەسێدارە دراون

  • ئەبوبەکر هەڵەدنی: پیرۆزبایی لە یەگرتوی ئیسلامی دەکەم

  • عەباس عێراقچی: ئامادەین دەستبەرداری چەکی ئەتۆمی بین لە بەرامبەر هەڵگرتنی سزاکان

  • فەوزا یوسف: ئاسایش ئەرکی پاراستنی ناوچە کوردنشینەکان دەگرێتە ئەستۆ

سەرەکی