2026-08-19 338 جار خوێنراوەتەوە

ژمارەکان سەرسوڕهێنەرن؛ ئەم ڤایرۆسە بەخێراییەکی مێژوویی بە جیهاندا بڵاو دەبێتەوە

ڤایرۆسی ئیبۆلا بە خێراییەکی زۆر لە کۆنگۆ بەردەوامە لە بڵاوبوونەوە، بەشێوەیەک هەوڵەکانی کۆنترۆڵکردنی تێپەڕاندووە، تا ئێستا پێنج هەزار توشبووی تۆمار کردووە و مردنیش دوو هەزاری تێپەڕاندووە، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش هۆشداری دەدرێت ئەو ڤایرۆسە مەترسیداری ناوخۆیی تێپەڕاندووە و سنورەکان تێدەپەڕێنێت.

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بەشێوەیەکە مردن و توشبوون پێی زۆر خێرایە، ئەمەش ئاستی بڵاوبوونەوەی مێژوویی هەر ڤایرۆسێکی تری تێپەڕاندووە.

لەگەڵ ئاشکراکردنی یەکەم تووشبوو بە ڤایرۆسەکە لەمساڵدا، بەراورد بە ساڵەکانی ٢٠١٤ و ٢٠١٦ ڤایرۆسەکە سێجار خێراتر لە ئەفریقا بڵاودەبێتەوە، لە ساڵی ٢٠١٤ شەوە تا ئێستا ١١ هەزار کەس بەهۆی ئیبۆلاوە مردوون.

تیدرۆس ئەدهانۆم بەڕێوەبەری رێکخراوی تەندروستی جیهانی لەوبارەیەوە دەڵێت، تا ئێستا ئاستی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی مەترسیدارە.

بەڕێوەبەری تەندروستی جیهانی دەڵێت، با ڕاشکاو بین لەگەڵ خەڵک، ڤایرۆسەکە زۆر دوورە لەوەی بتوانین کۆنترۆڵی بکەین.

  • ڕۆژنامەنوسانی  هەرێم  زەوی  وەردەگرن

  • وەزیری کار: لە کۆی نزیکەی  چوار هەزار منداڵی ئۆتیزم تەنیا 310 منداڵ هاوکاریی دارایی وەردەگرن

  • توێژینەوەیەکی ساڵی 1960" ڕۆژی هەینی 13ی نۆڤێمبەری 2026 کۆتایی جیهانە "

  • زیاتر لە ٣٠ کەناڵی میدیایی لە سلێمانی پەیماننامەیەکی هەشت خاڵییان بۆ پاراستنی ژینگە ئیمزا کرد

  • ژمارەکان سەرسوڕهێنەرن؛ ئەم ڤایرۆسە بەخێراییەکی مێژوویی بە جیهاندا بڵاو دەبێتەوە

  • له‌ مانگى شه‌ش دا 127 ڕووداوى برینداربوون به‌ ماتۆڕسكیل له‌ سلێمانى تۆماركراوه‌

  • ساڵانە 15 هەزار هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەی شەهید هێمنی دەروونی لە سلێمانی دەکەن

  • ئۆزگور ئامەد بۆ The Amargi :سەرکەوتنی ئاشتی بەوە دەپێورێت کە چ جۆرە یاسایەک، دەستەبەرییەک و فەرهەنگێکی کۆمەڵایەتی بۆ پێشوازیکردنیان ئامادەیە

  • وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان ڕووبەڕووی لێپێچینەوەتان دەکاتەوە

سەرەکی