3   کاتژمێر پێش ئێستا 62 جار خوێنراوەتەوە

ساڵانە 15 هەزار هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەی شەهید هێمنی دەروونی لە سلێمانی دەکەن

بۆ بینینی توێژەری دەروونی نەخۆش پێویستی بە چاوەڕوانی تا سێ مانگ هەیە

سلێمانی - ئیرادە میدیا

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید هێمنی دەروونی ئاشکرای کرد ساڵانە نزیکەی 15 هەزار هاوڵاتی بۆ وەرگرتنی خزمەتگوزاری و چارەسەری دەروونی سەردانی  نەخۆشخانەکەیان دەکەن، لە کاتێکدا زۆربەی ئەوان تەنها پێویستیان بە دانیشتنی دەروونی هەیە.

دکتۆر سامان ئەنوەر فەتاح بە ئیرادە میدیا وت، نزیکەی 99٪ی سەردانکەران بۆ راوێژکاری و دانیشتنی دەروونی دێن و ژمارەی ئەوانەی داخڵی نەخۆشخانە دەکرێن لە 100کەس تێناپەڕێت، بەڵام بۆ بینینی توێژەری دەروونی، لە هەندێک حاڵەتدا نەخۆش پێویستی بە چاوەڕوانی تا سێ مانگ هەیە.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە ڕوونی کردەوە کە زۆربەی نەخۆشییە دەروونییەکان لە نێوان تەمەنی 25 تا 45 ساڵدا دەردەکەون و هۆکارەکانیان تەنها یەک هۆکار نییە، بەڵکو بارودۆخی ئابووری، شێوازی ژیان، کێشە خێزانی و فشارەکانی ژیان لە گرنگترین فاکتەرەکانن.

ئاماژەی بەوەشکرد،  خەمۆکی لەناو ژنان زیاترە، بەڵام شیزۆفرینیا و دوجەمسەری لەناو پیاواندا بەرچاوترن.

دکتۆر نیاز محەمەد، پسپۆڕی کۆمەڵناسی پزیشکی، بە ئیرادە میدیای ڕاگەیاند، هەموو فشارێکی دەروونی بە مانای نەخۆشی دەروونی نییە، بە وتەی ئەو، فشاری کار، بارودۆخی خێزان و گرفتی ژیان ڕۆڵێکی گەورە لە زیادبوونی پەستانی دەروونی هەیە، بەڵام لە هەمان کاتدا هۆشیاری کۆمەڵگا دەربارەی تەندروستی دەروونی بەرزتر بووەتەوە.

بەپێی داتاکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO)، لە هەر هەشت کەس لە جیهان، یەک کەس لە ژیانی خۆیدا پێویستی بە خزمەتگوزاری یان چارەسەری دەروونی دەبێت.

  • ساڵانە 15 هەزار هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەی شەهید هێمنی دەروونی لە سلێمانی دەکەن

  • ئۆزگور ئامەد بۆ The Amargi :سەرکەوتنی ئاشتی بەوە دەپێورێت کە چ جۆرە یاسایەک، دەستەبەرییەک و فەرهەنگێکی کۆمەڵایەتی بۆ پێشوازیکردنیان ئامادەیە

  • وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان ڕووبەڕووی لێپێچینەوەتان دەکاتەوە

  • "کۆنگرەی ئازادیی ئێران"؛​هێرشکردنە سەر حزبە کوردییەکان و چڕکردنەوەی سەرکوتکاری سەرکۆنە دەکەن

  • ئیتڵاعاتی ئێران تەرمی شەهیدەکان ڕادەستی خانەوادەی شەهیدەکان ناکاتەوە

  • پێنج پێشمەرگەی حزبی دیموکرات لە بۆسەیەکی سوپای پاسداران دا شەهید کران

  • سەنتەری میترۆ بۆ پارتی و یەکێتی: یاسا مەكەنە خزمەتكاری سیاسەت

  • سه‌رۆكوه‌زیرانى پاكستان:له‌ هه‌موو كات زیاتر له‌ ڕێككه‌وتنى ئه‌مریكا و ئێران نزیكین

  • "لۆزانێکی نوێ" بەڕێوەیە

سەرەکی