2025-04-16 127 جار خوێنراوەتەوە

نێچیرڤان بارزانی داوای كاراكردنی په‌رله‌مان و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت ده‌كات

بە بەشداریی چەندین کەسایەتی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی نۆیەمین دیداری سلێمانی لە زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی دەستى پێکرد، لەمیانى دیدارەکەدا نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، پێویسته‌ به‌په‌له‌ په‌رله‌مانی كوردستان كارا بكرێته‌وه‌ و ئه‌ركه‌ له‌سه‌ر پارتی و یه‌كێتی دانوستانه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌ت خێرا بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی داهاتوی له‌ ئاستی چاوه‌ڕوانیه‌كانی خه‌ڵك و ئاڵنگاریه‌كاندا بێت.

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، پێویسته‌ به‌په‌له‌ په‌رله‌مانی كوردستان كارا بكرێته‌وه‌ و ئه‌ركه‌ له‌سه‌ر پارتی و یه‌كێتی دانوستانه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌ت خێرا بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی داهاتوی له‌ ئاستی چاوه‌ڕوانیه‌كانی خه‌ڵك و ئاڵنگاریه‌كاندا بێت.
وتیشى، سلێمانی هەمیشە قەڵایەكی نیشتمان پەروەری بووە، گۆڕانكارییەكانی جیهان كاریگەرییان لەسەر ناوچەكەی ئێمە دەبێت، ئەوەی لەتوركیا هاتووەتە ئاراوە هەنگاوێكی مێژوییەو بەهەموو شێوەیەك پشتیوانی لێدەكەین، پێویستە حكومەتی سوریا مافی تەواوی پێكهاتەكانی دەستەبەربكات.

سەرۆکى هەرێم جەختیکردەوەن نكوڵیكردن لەمافەكانی گەلی كورد، جگە لەوێرانكاری و دواكەوتن هیچ ئەنجامێكی بۆ ناوچەكە نابێت، هەوڵی سڕینەوەی میللەتێك سەقامگیری بۆ ناوچەكە ناهێنێت، پشتیوانی چارەسەركردنی كێشەی كورد دەكەین بە دیالۆگ لەچوارچێوەی سنوری ئەو وڵاتانەی تیایدا دەژین، پابەندین بە دەستوری عێراق وەك چوارچێوەیەك بۆ رێكسختنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد.

هەر لە میانى ئەو دیدارەدا  محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، عێراق ئابورییەکی بەهێز و هەمەچەشنی هەیە، لە رابردو سیستمێکی ئابوری خراپ لە وڵاتەکە پەیڕەوکراوە، شانازی بە دەستکەوتەکانی سلێمانییەوە دەکەین،لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەتوانین بەسەر گرفتە سیاسییەکان زاڵ بین.

وتیشى، بۆیەکەمجارە پەیوەندیی نێوان هەولێر و بەغداد دەگۆڕێت بۆ پەیوەندییەکی یاسایی و هونەری، چاکسازی زۆرمان لەسەرجەم کەرتەکان کردوە، بەتایبەت کەرتی بانکی، ژێرخانی ئابوری عێراقمان بوژاندوەتەوەدەمانەوێت کۆمپانیا بیانییەکان بهێنینە عێراق و وەبەرهێنان بکەین.

کاردەکەین بۆ بەرەنگاربونەوەی ئاڵنگاریی گۆڕانکاری کەشوهەوانامانەوێت تەنها پشت بە داهاتی نەوت ببەستیعێراقمان لە ململانێکانی ناوچەکە دورخستوەتەوە هێزەکانی حەشدی شەعبی بە یاسا رێکدەخەینەوەعێراقییەکان متمانەیان بە دەسەڵات نەماوەبە دڵنیاییەوە بۆ هەڵبژاردنەکانی مانگی 11 خۆم کاندید دەکەمەوە- هەمو پێداویستییەکانی هەڵبژاردن ئامادەن و بەتەواوی خۆمان ئامادە دەکەین بۆئەوەی لەوادەی دیاریکراو ئەنجامبدرێت.

لە بەشێکى دیکەى دیدارەکەدا، سەرۆك كۆماری پێشوی عێراق ئاماژەبەوەکرد،  ئەم دیدارە گوزارشتە لەوەی سەرەڕای جیاوازی و ناكۆكییەكان توانای گفتوگۆمان هەیە و لەم هۆڵە ژمارەیەكی زۆر بەرپرسان و خاوەن بیرو هزر، بە بیروڕاو ئینتمای جیاوازەوە كۆدەبنەوە، بەڵام بە یەك بەرژەوەندی سەرەكی كۆدەبینەوە، كە ویش دانوستان و گفتوگۆیە لەپێناو بەرژەوەندی ناوچەكە.


  • ئیلهام ئەحمەد: گەلانی سوریا سیستەمی لامەرکەزیی بە چارەسەر دەزانن

  • كۆمسیۆن دوا مۆڵەت بە بزوتنەوەى گۆڕان دەدات

  • شاندێکى هەرێم سەردانى بەغدا دەکات

  • دەستەى ژینگەى هەرێم بانگەوازێک لە هاوڵاتییان دەکات

  • نێچیرڤان بارزانی داوای كاراكردنی په‌رله‌مان و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت ده‌كات

  • نۆیەمین دیداری سلێمانی بەڕێوەدەچێت

  • خانەنشینانی سەربازی دژی خەرجنەکردنی دەرماڵەکانیان گردبونەوە

  • كۆبونه‌وه‌ى پارتى‌و یه‌كێتیى كۆتاییهات ‌و ڕاگه‌یه‌نراوێكى هاوبه‌ش بڵاوكرایه‌وه‌

  • نوخشە ناسیح: بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بەرهەمی یەكگرتوویی لایەنە كوردییەكانە

سەرەکی