7   کاتژمێر پێش ئێستا 122 جار خوێنراوەتەوە

مەزڵوم عەبدی: پشتگیریی لە بانگەوازییەمێژووییەکەی ئۆجەلان دەکەین

ناوەندی هەواڵ

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات، لە وتاری کردنەوەی کۆنفرانسی "یەکڕیزیی و یەکهەڵوێستی کوردیی لە ڕۆژئاوای کوردستان" ڕایگەیاند، پشتگیریی لە بانگەوازییەکەی ئۆجەلان دەکەین، بەهیواین ئەم کۆنفرانسە ببێتە هۆکارێک بۆ بەستنی کۆنفرانسی گشتیی نەتەوەیی کوردستان.

دوای ئەوەی خولەکێک وەستان بە بێدەنگی بۆ ڕێزلێنان لە شەهیدان و دیارییکردنی دیوانی کۆنفرانس، وتاری کردنەوەی کۆنفرانس لەلایەن مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە)، خوێندرایەوە.

 عەبدی، لە سەرەتای وتارەکەیدا،  باسی لە خەباتی 14 ساڵەی گەلی ڕۆژئاوای کوردستان شەهیدان کرد و وتی: لەو ماوەیەدا زیاتر لە 13 هەزار شەهیدمان هەیە، بۆیە ئەم کۆنفرانسە پێشکەشی شەهیدان دەکەین.

ئاماژەی بەوەشدا، یەکێتی کوردان یەکێتی سوریایە، بەهێزی کوردان بە‌هێزی سووریاشە و وتیشی، دەبێت دەستوری سوریا نامەرکەزیی بێت و هەموو پێکهاتەکان لە خۆبگرێت و سوریایەکی دیموکراتیک بونیاد بنێین.

باسی لەوەشکرد، لە درووستبوونی دەوڵەتی سوریاوە تا ئەمڕۆ، گەلی کورد هەوڵی لەناوبردنی دراوە، بۆیە لە دەستوری سوریای نوێدا پێویستە مافی گەلی کورد بپارێزرێت.

کۆنفرانسی “یەکڕیزیی و یەکهەڵوێستی کوردیی لە ڕۆژئاوای کوردستان” بە بەشداریی 400 ئەندام لە لایەنە سیاسییەکان و توێژە جیاوازەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و ناوچە جیاوازەکانی سووریا و شاندەکانی باکوور و باشووری کوردستان لە هۆڵی ئازادیی لە شاری قامیشلۆ بەڕێوەدەچێت، 

  • راگەیەندراوی كۆتایی كۆنفرانسی یەكڕیزیی و یەكهەڵوێستیی كورد لە رۆژئاوا

  • كۆنفرانسی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان (كوردسات) شكستیهێنا

  • مەزڵوم عەبدی: پشتگیریی لە بانگەوازییەمێژووییەکەی ئۆجەلان دەکەین

  • کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی کوردی لەڕۆژئاوا دەستی پێ کرد

  • ئەو نەخۆشخانە و پزیشكەی سزا دران كە بەهۆی نەشتەرگەرییەكیانەوە ژنێك گیانیلەدەستدا

  • د. سەباح هەوارمی: نەخۆشخانەکان هۆکاری گیانلەدەستدانی بەشێک لەو کەسانەن نەشتەرگەری دابەزاندنی کێشیان بۆ دەکرێت

  • کۆبوونەوەی دەم پارتی و وەزارەتی داد دەستیپێکرد

  • مەزڵوم عەبدی و وەزیرى دەرەوەی فەرەنسا بۆچی لە هەولێر کۆبوونەوە؟

  • قوباد تاڵەبانی: یەکێتی کۆتایی بە تاکڕەوی حزبی لە هەرێمی کوردستان هێناوە

سەرەکی