2025-04-24 344 جار خوێنراوەتەوە

ئەو نەخۆشخانە و پزیشكەی سزا دران كە بەهۆی نەشتەرگەرییەكیانەوە ژنێك گیانیلەدەستدا

دواى ئەوەى دوێنی بەهۆی نەشتەرگەرییەكی جوانكاریی، كەسێك گیانی لە دەست دا وەزیری تەندروستیی هەرێم، بڕیاری دا رێككاری توند بەرانبەر ئەو نەخۆشخانەیە بگیرێتەبەر.

دواى گیانلەدەستدانى هاوڵاتییەک لە نەخۆشخانەی "سەفین"ی تایبەت كە نەشتەرگەریی جوانكاریی بۆ ئەنجام درابوو، لە بەرانبەر نەبوونی پسپۆڕی بواری كاری نەشتەرگەریی جوانكاری و نەبوونی ڕێگەپێدانی كاركردنی لە نەخۆشخانەكە، وەزارەتی تەندروستی ڕێككاری توندی یاسایی بەرامبەر ئەو پزیشکە و نەخۆشخانەکە گرتەبەر.

لە نوسراوێکدا وەزارەتى تەندروستى هەرێم بڵاویکردەوە، دواى حاڵەتى گیانلەدەستدانەکە، وەزارەت لیژنەی لێكۆڵینەوەى لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی پێکهێناوە  بڕیار درا بە ڕاگرتنی پزیشك د. ئارام عەبدوڵا محەمەد بەناونیشانی پزیشكی پسپۆڕی نەشتەرگەریی گشتی لەكاركردنی، تا كۆتایی هاتنی لیژنەی لێكۆڵینەوە، لەبەرئەوەی ئەو سەرپێچیی ڕێنوێنی كردووە كە كاری پسپۆڕی ئەم پزیشكە نییە بۆ ئەنجامدانی ئەم جۆرە نەشتەرگەرییە، بەڵكو ئەم نەشتەرگەرییە كاری پزیشكی پسپۆڕی نەشتەرگەریی جوانكارییە نەك نەشتەرگەریی گشتی.

یەكێكی تر لە سزاكان، بریتییە لە پێبژاردنی نەخۆشخانەی (سەفین)ی تایبەت بەهۆی سەرپێچیكردنی یاسا و رێنوێنییەكان، تایبەت بە نەبوونی رێگەپێدانی كاركردنی پزیشكی ناوبراو لە لیستی میلاكی ئەم نەخۆشخانەیە، هەروەها داخستنی هۆڵەكانی نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەكە لە پێناو سەلامەتیی نەخۆش و چارەسەرییەكان.       

May be an image of text

  • بزووتنەوەی گۆڕان نەخشەڕێگەی کارکردنی بۆ شەش مانگی داهاتوو ڕاگەیاند

  • سی پی جەی: ساڵی 2025 خوێناویترین ساڵ بووە بۆ رۆژنامەنووسان

  • توندوتیژی خێزانی لە عێراق بە ڕێژەی 150% زیادی کردووە

  • ناوی ئەندامانی نوێی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان

  • تەوقەکەی ماکرۆن لەگەڵ عەبدی: پەیامێکی دیپلۆماسی و هاوسەنگی نوێ لە چوارچێوەی گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ناوچەکە دا

  • کۆبوونەوەی لوتکە بەڕێوەدەچێت

  • سوریا گروپی گەشتیاریی تێكەڵ و مۆسیقای لەناوچە گەشتیارییەكان قەدەغەكرد

  • حەبیب حەلاوی بۆ هاکان فیدان: هەڕەشەت لێقبوڵ ناکەین

  • حکومەتی هەرێم کۆدەبێتەوە، كۆبوونەوەکە لەسەر كێشەی پارەی كارەبا نابێت

سەرەکی