2025-05-13 363 جار خوێنراوەتەوە

پارەى مووچەى مانگى چوار گەیشت، دابەشکردنى مووچە دەستپێدەکات

وەزارەتى دارایى و ئابورى هەرێم رایگەیاند، تەمویلى موچەى مانگى چوار بەبڕى زیاتر لە 959 ملیار خرایە سەر هەژمارى بانکى وەزارەتمان لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق و لە زوترین کاتدا دەست بەدابەشکردنى مووچە دەکرێت.

دواى نزیکەى 50 رۆژ پارەى مووچەى مانگى نیسان لە بەغداوە نێردرا و نەبوونى مووچەش کاریگەرى لەسەر ژیانى هاوڵاتیان دروستکردووە و تا ئێستا دیارنییە ئاخۆ کەى وەزارەتى دارایى ئابورى هەرێم خشتەکە بڵاو دەکاتەوە و دەست بەدابەشکردنى مووچە دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،  تەمویلی مووچەی مانگی نیسان بە بڕی 959 ملیارو 514 ملیۆن دینار وەک شایستەی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى دارایى هیچ ئاماژەیەک بۆ بڵاوکردنەوەى لیستى مووچە و دابەشکردنى نەدراوە.

  • ئەو منداڵەى لە هەولێر سەگ پەلامارى دا گیانى لەدەستدا

  • بەلاغى کۆبونەوەکەى پیرمام بڵاوکرایەوە

  • مه‌سرور به‌رزانی ئه‌ندازیاری كێشه‌كان

  • سبەی هادی عامری بە دوو پێشنیاری شیعەوە دێتە هەولێر

  • وەفدی رۆژئاوای كوردستان دەچێتە دیمەشق

  • بایکۆتی بەشێک لە لایەنەکان مەسعود بارزانی دوورخستەوە لە کۆبوونەوەکە

  • ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی پۆله‌ ناكۆتاكان راگه‌یەندرا

  • وەزارەتی دارایی هەرێم وەڵامی وەزارەتی دارایی عێراقی دایەوە

  • کۆمەڵی دادگەری: مووچەی فەرمانبەران قوتی خەڵکە ناکرێ بکرێتە کەرەستەی بانگەشەی هەڵبژاردن

سەرەکی