2025-05-15 218 جار خوێنراوەتەوە

سی پی تی: لەدوای بڕیاری پەکەکە بۆ خۆهەڵوەشاندنەوە، تورکیا 'هەشت'جار چیاکانی مەتین و گارەی تۆپباران كردووه‌

ناوەندی هەواڵ

بەپێی لێدوانی بەرپرسی دیسکی مافی مرۆڤ لەرێکخراوی سی پی تی ئەمریکی، له‌ دوای بڕیاری پەکەکە بۆ خۆهەڵوەشاندنەوە، تورکیا "هەشت" جار هەردوو سنووری چیاکانی مەتین و گارەی لە پارێزگای دهۆک تۆپباران كردووه‌و وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا دەڵێت، سوپای توركیا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ چالاكییه‌ سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان.

زەکی ئاکتورک وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، ئۆپراسیۆنەکانی سوپای تورکیا لە هەموو ئەو ناوچانە بەردەوام دەبن کە پەکەکەی تێدایە.

ڕاشیگه‌یاندووە، كه‌ ڕێوشوێنه‌كان بۆ دانانی میكانیزمی گونجاو بۆ ڕاده‌ستكردنی چه‌ك گیراوه‌ته‌ به‌ر، ئه‌وه‌ش دوای بڕیاری كۆنگره‌ی 12ی پارتی كریكارانی كوردستان بۆ خۆهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ و ده‌ستهه‌ڵگرتن له‌ خه‌باتی چه‌كداری. 

پێشتر فه‌خره‌دین ئاڵتون سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی توركیا ڕایگەیاند، وڵاته‌كه‌ی هه‌موو هه‌نگاوێك ده‌گرێته‌ به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ڕێكوپێك هه‌نگاوه‌كانی ڕاده‌ستكردنی چه‌ك و كۆتایهێنان به‌ نائارامی له‌ وڵاته‌كه‌یدا به‌دیبهێنێت.

بەوتەی فه‌خره‌دین ئاڵتون، به‌لای توركیاوه‌ پرۆسه‌كه‌ پرۆسه‌یه‌كی كاتی و ڕووكه‌ش نییه‌، به‌ڵكو پرۆسه‌یه‌كی درێژ ده‌بێت و سه‌رجه‌م هه‌نگاوه‌كان به‌وپه‌ڕی شه‌فافیه‌ته‌وه‌ ده‌گیرێنه‌ به‌ر، له‌پێناوی له‌به‌رچاوگرتنی هه‌ستیاری بابه‌ته‌كه‌.

کامەران عوسمان، ئەندامی تیمی کوردستانی رێکخراوی سی پی تی ئەمریکی، ئەمڕۆ پێنجشەممە15ی ئایاری 2025 ڕایگه‌یاندووە، له‌ دوای بڕیاری پەکەکە بۆ خۆهەڵوەشاندنەوە، تورکیا "هەشت" جار هەردوو سنووری چیاکانی مەتین و گارەی لە پارێزگای دهۆک تۆپباران كردووه‌، جگه‌ له‌ به‌رده‌وامی بۆردومانه‌كانی توركیا به‌ پێی لێدوانی كامه‌ران عوسمان درۆنه‌كانی توركیا له‌ ئاسمانی گونده‌كانی بناری قه‌ندی، خواكورك و خنێره‌دا چالاکیان هەیە.

"کۆنگرەی 12ـەمینی پەکەکە لە نێوان ڕۆژانی 5-7ی ئایاری2025، لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە بەڕێوەچوو، کۆنگرەکە بە بەشداری نوێنەرانی هەموو بوارەکانی خەبات، لە دوو هەرێمی جیاواز بە تەریب لەگەڵ یەکتر بەڕێوەچوو، تێیدا لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی په‌یامی 27ی شوباتی ڕێبه‌ره‌كه‌یان كردو ڕایانگەیاند، له‌ پێناوی دامه‌زراندنی كۆمه‌لگه‌یه‌كی دیموكرات و چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد به‌ڵێنی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پارته‌كه‌ و ده‌ستبه‌رداربوون له‌ خه‌باتی چه‌كداری دا.
 
لەدوای کۆنگرەی 12ی پەکەکە تائێستا به‌رپرسانی توركیا جگه‌ له‌وه‌ی ئه‌و هه‌نگاوه‌یان به‌ گرنگ وه‌سف كردووە، بەڵام هیچ هه‌نگاوێكی كرده‌ییان نه‌گرتووەته‌ به‌ر بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی جێبەجێکردنی هەنگاوەکانی پرۆسەی ئاستی لەتورکیا.

  • دهۆک؛ حاڵەتێکی دیکەی تای خوێنبەربوون تۆمارکرا

  • دواجار هه‌ردوو باڵه‌كه‌ى گۆڕان بڕیاریاندا

  • دوای بڕیاری خۆهەڵوەشانەوەی پەکەکە دەرکردنی سوپای تورکیا یەکێکە لە کارە لەپێشینەکان بۆ پەرلەمانی عێراق

  • لە سلێمانى دژى کارەباى 24 کاتژمێرى خۆپیشاندان دەستى پێکرد

  • ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی نەوت وەزیری ناچار کرد کاتی کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی بەغداد دیاری بکات

  • هۆکارى کشانەوەى دوو ئەندامەکەى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک ئاشکرادەکرێت

  • دەستەی دەسپاکی ژمارەیەک پلەباڵا بۆ لێکۆڵینەوە بانگهێشت دەکات

  • موراد قەرەیلان: گەریلا زۆر لەجاران بەئەزمونترو بەهێزترە

  • کۆبونەوەى شاندى یەکێتى و پارتى بە بێ ئەنجام کۆتاى هات

سەرەکی