2025-05-21 135 جار خوێنراوەتەوە

لە سلێمانى دژى کارەباى 24 کاتژمێرى خۆپیشاندان دەستى پێکرد

ئەمڕۆ لە سلێمانى دژى پەسەندکردنى نرخەكانی پرۆژەی روناكی (كارەبای 24 كاتژمێریی) خۆپیشاندانى هاوڵاتیان دەستپێکرد و دەڵێن، ئەوەی هەیە پرۆژەی تاریکییە نەک پرۆژەی رووناکی.

لە چەند رۆژى رابردوودا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هەرێمی كوردستان، نرخەكانی پرۆژەی روناكی (كارەبای 24 كاتژمێریی) په‌سه‌ندكرد و بەگوێرەی پڕۆژەكەش نرخی كارەبا بە گوێرەی كیلۆوات دەگۆڕیت و نرخەكان لە نێوان 72 دینار بۆ 350 دینارە، بە جۆرێك ئەگەر هەر ماڵێک  10 ئەمپێری بەردەوام بەکاربهێنیت، نرخی مانگانە 247 هەزارە و نرخی 15 ئەمپێری بەردەوام 527 هەزار دیناری مانگانە دەبێت.

 پەسەندکردنى نرخەكانی پرۆژەی روناكی (كارەبای 24 كاتژمێریی) کاردانەوەى زۆرى بەدواى خۆیدا هێناوە و هاوڵاتیان دژى ئەو بڕیارەن و پێیانوایە، کەرتەحکومیەکان خەریکە لەلایەن حزب و دەسەڵاتدارانى هەرێمەوە دەکرێنە کەرتى تایبەتى و سەرڕایى نەبوونى مووچەى و خراپى گوزەرانى هاوڵاتیان  دەست بە ڕوتانەوەی گیرفانی هاوڵاتیان کراوە.

 ئەمڕۆش 21-5-2025، لە سلێمانى بەشێک لە خەڵکى سلێمانى دژى ئەو نرخەى بۆ کارەباى 24 کاتژمێرى پەسەندکراوە دەستیان بە ناڕەزایەتى دەربڕین و خۆپیشاندان کرد و دەڵێن، دژی رووناکی نین و 30 ساڵە داوای کارەبا دەکەین بەڵام نەک بەو گرانییە، دەسەڵات لە هەموو لایەکەوە هێرشدەکاتە سەر سفرەی خەڵک.

 خۆپیشاندەران ئاماژەیان بەوەکرد، کومەتی هەرێم هەموو بوارەکانی ژیان دەداتە کەرتی تایبەت، تا دێت ناڕەزایەتیەکانى هاوڵاتیانیش زیاتر دەبێت.

 پرۆژەى رووناکى لە مانگى 10ـى ساڵى رابردوو لەلایەن مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمەوە راگەیەنرا، ئەوەش دواى دوو مانگ لە تێستکردنى پڕۆژەکە لە گەڕەکێکى هەولێر، کە لەئێستادا لەچەند گەڕەکێکى سلێمانى و دهۆکیش خراوەتە بوارى جێبەجێکردنەوە.

May be an image of 7 people and text

  • سلێمانی.. ئەمڕۆ بزووتنەوەی گۆڕان بە دو ئاڕاستە كۆنفڕانس دەبەستێت

  • دهۆک؛ حاڵەتێکی دیکەی تای خوێنبەربوون تۆمارکرا

  • دواجار هه‌ردوو باڵه‌كه‌ى گۆڕان بڕیاریاندا

  • دوای بڕیاری خۆهەڵوەشانەوەی پەکەکە دەرکردنی سوپای تورکیا یەکێکە لە کارە لەپێشینەکان بۆ پەرلەمانی عێراق

  • لە سلێمانى دژى کارەباى 24 کاتژمێرى خۆپیشاندان دەستى پێکرد

  • ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی نەوت وەزیری ناچار کرد کاتی کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی بەغداد دیاری بکات

  • هۆکارى کشانەوەى دوو ئەندامەکەى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک ئاشکرادەکرێت

  • دەستەی دەسپاکی ژمارەیەک پلەباڵا بۆ لێکۆڵینەوە بانگهێشت دەکات

  • موراد قەرەیلان: گەریلا زۆر لەجاران بەئەزمونترو بەهێزترە

سەرەکی