2025-05-21 113 جار خوێنراوەتەوە

کۆبونەوەى شاندى یەکێتى و پارتى بە بێ ئەنجام کۆتاى هات

هەردوو شاندى دانوستانکارى پارتى دیموکراتى کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەى پێکهێنانى کابینەى دەیەمى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە هەولێر کۆبوونەوە، بەڵام کۆبونەکە بە بێ ئەنجام کۆتایى هات.

لە 20-10-2024، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان بەڕێوەچو بەڵام  تا ئێستا کابینەى نوێى حكومەتی هەرێم پێكنەهێنراوە. 
ئەمڕۆ چوارشەممە، لە هۆڵى سەعد عەبدوڵا لە هەولێرجاریکى دیکە شاندى یەکێتى و پارتى  بە سەرۆکایەتى قوباد تاڵەبانى هوشیار زێباری، تایبەت بە دابەشکردنى پۆستەکانى کابینەى دەیەم کۆبوونەوە.

ئیرادە زانیویەتى تەوەرى سەرەکى کۆبوونەوەکە دابەشکردنى پۆستەکانى کابینەى نوێ بوو لەنێوان هەردوولادا، کە لە کۆبوونەوەکانى رابردوودا ناکۆکى لەنێوانیاندا هەبووە لەسەر ژمارەیەک لە پۆستەکان، بەڵام دواى 80 خولەک لە کۆبونەوە بە بێ ئەنجام کۆتایى هات.

دوایین کۆبوونەوەى باڵاى پارتى و یەکێتى، رۆژى 28ـی نیسانى رابردوو لە هاوینەهەوارى دووکان بە سەرۆکایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانى سەرۆکى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و مەسرور بارزانى، جێگرى سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان بەڕێوەچوو.

  • سلێمانی.. ئەمڕۆ بزووتنەوەی گۆڕان بە دو ئاڕاستە كۆنفڕانس دەبەستێت

  • دهۆک؛ حاڵەتێکی دیکەی تای خوێنبەربوون تۆمارکرا

  • دواجار هه‌ردوو باڵه‌كه‌ى گۆڕان بڕیاریاندا

  • دوای بڕیاری خۆهەڵوەشانەوەی پەکەکە دەرکردنی سوپای تورکیا یەکێکە لە کارە لەپێشینەکان بۆ پەرلەمانی عێراق

  • لە سلێمانى دژى کارەباى 24 کاتژمێرى خۆپیشاندان دەستى پێکرد

  • ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی نەوت وەزیری ناچار کرد کاتی کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی بەغداد دیاری بکات

  • هۆکارى کشانەوەى دوو ئەندامەکەى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک ئاشکرادەکرێت

  • دەستەی دەسپاکی ژمارەیەک پلەباڵا بۆ لێکۆڵینەوە بانگهێشت دەکات

  • موراد قەرەیلان: گەریلا زۆر لەجاران بەئەزمونترو بەهێزترە

سەرەکی