2025-05-22 149 جار خوێنراوەتەوە

دواجار هه‌ردوو باڵه‌كه‌ى گۆڕان بڕیاریاندا

دواى بەستنى دوو کۆنفرانس بەجیا هەردوو ئاراستەکەی گۆڕان بریاریانداوە بەشدارى لە کۆنفرانسى داهاتوویان بکەن، کە  ڕۆژی شەممە ئەنجام دەدرێت بەئامادەبونی کۆمسیۆن لایەکیان بەفەرمی ببنە خاوەنی ناو؛ لۆگۆو مێژوی بزوتنەوەکە.

بڕیارە رۆژى شەممە 24ى ئه‌م مانگه‌ کۆنفراسی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بەئامادەبونی کۆمسیۆن بەڕێوەبچێت، پێشتر کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بزوتنەوەی گۆڕانی ناچارکردوە، تەنها ئەو ئەندامانە بەشداریی کۆنفرانس بکەن ناویان لەساڵی 2017 تۆمارکراوە زیاترن لەدوو هەزارو 100 ئەندام؛ ئەوانەش ئێستا بەسەر دوو ئاراستە دابەشبون، جگەلەوەی بەشێکیان دەستبەرداری سیاسەت بون‌و بەشێکیش چونەتە نێو حزبەکانی دیکە. 

بە پێى زانیاریەکانى ژوری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڕەکی کوردسات دوو کۆنفرانسەکەى جارى پێشوو بەهۆی ئامادەنەبونی کۆمسیۆن‌ و جارێکیش بەهۆی ئامادەنەبونی زۆرینەی ئەندامان دەگەڕێتەوە.

هەر ئەمڕۆ  نزار مەحمود ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی بزوتنەوەی گۆڕان لەگردی زەرگەتە رایگەیاند،  ئەوانیش بەشداردەبن لەکۆنفراسی گشتیی لەڕۆژی شەممە".
 
 وتیشى، هەموو شتێک بەگوێرەی یاسا بەزۆرینەی دەنگە، ئێمەش دەچینە کۆنگرە و پابەندی یاسا دەبین‌و بەشداریی دەکەین.

پێشتر لە پێنجی نیسانی ئەمساڵ، ئاراستەی گردی زەرگەتەی بزوتنەوەکە کۆنفرانسی گشتیی بەڕێوەبرد و  ئاراستەکەی دیکەی بزوتنەوەکە کە بە"باڵی کوردسات"یش ناودەبرێن، 26ی نیسان کۆنفرانسێکیان بەڕێوەبرد، بەڵام هیچیان بۆ خاوەنداریکردن لەحزبەکە براوەنەبون.
 

  • سلێمانی.. ئەمڕۆ بزووتنەوەی گۆڕان بە دو ئاڕاستە كۆنفڕانس دەبەستێت

  • دهۆک؛ حاڵەتێکی دیکەی تای خوێنبەربوون تۆمارکرا

  • دواجار هه‌ردوو باڵه‌كه‌ى گۆڕان بڕیاریاندا

  • دوای بڕیاری خۆهەڵوەشانەوەی پەکەکە دەرکردنی سوپای تورکیا یەکێکە لە کارە لەپێشینەکان بۆ پەرلەمانی عێراق

  • لە سلێمانى دژى کارەباى 24 کاتژمێرى خۆپیشاندان دەستى پێکرد

  • ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی نەوت وەزیری ناچار کرد کاتی کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی بەغداد دیاری بکات

  • هۆکارى کشانەوەى دوو ئەندامەکەى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک ئاشکرادەکرێت

  • دەستەی دەسپاکی ژمارەیەک پلەباڵا بۆ لێکۆڵینەوە بانگهێشت دەکات

  • موراد قەرەیلان: گەریلا زۆر لەجاران بەئەزمونترو بەهێزترە

سەرەکی