2025-05-21 120 جار خوێنراوەتەوە

هۆکارى کشانەوەى دوو ئەندامەکەى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک ئاشکرادەکرێت

بەهۆى جێبەجێنەکردنى رێککەوتنى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان و حیزبى قیادە و هاوپەیمانیى عرووبە و بابلیۆن ئەمڕۆ دوو ئەندامى پێکهاتەى عەرەبی کشانەوەى خۆیان راگەیاند.

لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا هەریەکە لە زاهر ئەنوەر لە هاوپەیمانیی عرووبە و رەعد ساڵح لە حیزبى قیادە کە دوو ئەندامە دەستلەکارکێشاوەکەن رایانگەیاند،"لە پاش زیاتر لە نۆمانگ لە پێکهێنانى ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکوک هیچ جددییەتێکمان نەبینى لە جێبەجێکردنى بەندەکانى ئەو رێککەوتنەى کە حکومەتى خۆجێیی کەرکوکى لەسەر پێکهات، بەتایبەت ئازادکردنى بێتاوانەکان، بۆیە بڕیارمانداوە لەو هاوپەیمانییە بکشێینەوە، کە کراوەتە بنەڕەتى پێکهێنانى حکومەتى خۆجێی کەرکوک".

 وەک خۆیان ئاماژەى بۆدەکەن، لەناو ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکوک لەکارکردن بەردەوامدەبین و داوا لەو ئەندامانەى ئەنجوومەنى پارێزگا دەکەین، کە بایکۆتى کۆبوونەوەکانیان کردووە بگەڕێنەوە ئەنجوومەن.

 

  • دهۆک؛ حاڵەتێکی دیکەی تای خوێنبەربوون تۆمارکرا

  • دواجار هه‌ردوو باڵه‌كه‌ى گۆڕان بڕیاریاندا

  • دوای بڕیاری خۆهەڵوەشانەوەی پەکەکە دەرکردنی سوپای تورکیا یەکێکە لە کارە لەپێشینەکان بۆ پەرلەمانی عێراق

  • لە سلێمانى دژى کارەباى 24 کاتژمێرى خۆپیشاندان دەستى پێکرد

  • ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی نەوت وەزیری ناچار کرد کاتی کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی بەغداد دیاری بکات

  • هۆکارى کشانەوەى دوو ئەندامەکەى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک ئاشکرادەکرێت

  • دەستەی دەسپاکی ژمارەیەک پلەباڵا بۆ لێکۆڵینەوە بانگهێشت دەکات

  • موراد قەرەیلان: گەریلا زۆر لەجاران بەئەزمونترو بەهێزترە

  • کۆبونەوەى شاندى یەکێتى و پارتى بە بێ ئەنجام کۆتاى هات

سەرەکی