2025-05-17 106 جار خوێنراوەتەوە

کارکردن لە پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە–چەمچەماڵ راگیرا

ناوەندی هەواڵ

قایمقامى چەمچەماڵ رایگەیاند، تاکە ئومێد کە هەیانبوو، جێبەجێکردنى پرۆژەى ئاوی گۆپتەپە بوو کە ساڵى رابردوو زەوى رادەستى کۆمپانیا کراوە بۆ جێبەجێکردنى کارەکان، بەڵام لە ئێستادا کارەکانى پرۆژەکە بەهۆى پێنەدانى پێشینەو پارەوە راگیراوە.

رەمک رەمەزان، قایمقامى چەمچەماڵ لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی" تاکە رێگەى چارەسەرکردنى کێشەى کەمئاوى لە چەمچەماڵ جێبەجێکردنى پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە–چەمچەماڵە و لە هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنى کێشەکە".

پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە زیاتر له‌ 78 ملیۆن دۆلارى بۆ تەرخانکراوە و كۆمپانیای هابیكا جێبەجێیدەکات، تاوەکو ئێستا 6% بۆ 7%ى کارەکانى تەواوبووە و بڕیاربوو لەماوەی 730 رۆژدا تەواو بکرێت.

رۆژى 24-6-2024، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، پرۆژەى دابینکردنى ئاوى خواردنەوەى بۆ چەمچەماڵ لەگەڵ کۆمپانیای جێبەجێکار واژۆکرد.

پڕۆژەکە دوای تەواو بوونی توانای به‌رهه‌مهێنانی 3400 مەتر سێجا ئاوی خواردنه‌وه‌ی له‌ یه‌ك كاتژمێردا هه‌یه و زیاتر له‌ 480 هه‌زار هاوڵاتی لێی سوودمه‌ند ده‌بن.

  • دهۆک؛ حاڵەتێکی دیکەی تای خوێنبەربوون تۆمارکرا

  • دواجار هه‌ردوو باڵه‌كه‌ى گۆڕان بڕیاریاندا

  • دوای بڕیاری خۆهەڵوەشانەوەی پەکەکە دەرکردنی سوپای تورکیا یەکێکە لە کارە لەپێشینەکان بۆ پەرلەمانی عێراق

  • لە سلێمانى دژى کارەباى 24 کاتژمێرى خۆپیشاندان دەستى پێکرد

  • ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی نەوت وەزیری ناچار کرد کاتی کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی بەغداد دیاری بکات

  • هۆکارى کشانەوەى دوو ئەندامەکەى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک ئاشکرادەکرێت

  • دەستەی دەسپاکی ژمارەیەک پلەباڵا بۆ لێکۆڵینەوە بانگهێشت دەکات

  • موراد قەرەیلان: گەریلا زۆر لەجاران بەئەزمونترو بەهێزترە

  • کۆبونەوەى شاندى یەکێتى و پارتى بە بێ ئەنجام کۆتاى هات

سەرەکی