2025-05-17 92 جار خوێنراوەتەوە

زاگرۆز هیوا: پێش ئەوەی داوای چەکدانان بکەن پێویستە بە تورکیا بڵێن سوپاکەی لە باشوری کوردستان بکشێنێتەوە

ناوەندی هەواڵ

وتەبێژی باڵی سەربازیی پەكەكە ڕایدەگەیەنێت، ئەوان چەك دانانێن و پێش دانانی چەك پێویستە سوپای توركیا لە هەرێمی كوردستان بكشێتەوە.

زاگرۆز هیوا، وتەبێژی پەیوەندییەكانی دەرەوەی كۆما جڤاكێن كوردستان "كەجەكە" باڵی سەربازیی پارتی كرێكارانی كوردستان "پەكەكە" ڕایگەیاند: بڕیارەكانی كۆنگرەی 12ی پەكەكە ناتوانین وەك بڕیاری دەستپێكردنی پرۆسەی ئاشتی پێناسە بكەین، باشتر وایە ئەم بڕیارانە وەك بڕیاری سەردەمێكی نوێ بەناوی سەردەمی ئاشتی و كۆمەڵگەی دیموكراتیك پێناسە بكەین.

زاگرۆز هیوا دەشڵێت: دانوستان بۆ پرۆسەی ئاشتی هێشتا دەستی پێنەكردوە، چونكە هەردوولا لەسەر ناوی پرۆسەكە هاوڕا نین، دەوڵەتی توركیا هێشتاش دەستەواژەی تیرۆر بۆ پرۆسەیە بەكاردەهێنێت، چۆن دەتوانیت لە لایەك باسی ئاشتی بكەیت و لە لایەكی تریش زمانێك بەكاربهێنیت كە هەست و دەرون و ویژدانی گەلی كورد بریندار دەكات، بۆ ئەوەی پرۆسەیەك بە ناوی ئاشتی دەستپێبكات پێویستە سەرەتا ئەو زیهنییەتەی كە كورد وەك تیرۆرست دەبینێت بگۆڕدرێت.

وتەبێژی پەیوەندییەكانی دەرەوەی كەجەكە ڕاشیگەیاند: كەس باسی دانان و ڕادەستكردنی چەكی نەكردووە، چونكە ئێستا زەمینەی ئەوە لە ئارادا نییە، چونكە هێشتاش توركیا لە هێرشەكانی بەردەوامە، هێشتا تونێل و سەنگەرەكان لە زاپ و مەتینا لە لایەن توركیا و پارتییەوە گەمارۆدراون، مەودای نێوان گەریلاكان و سەربازانی توركیا 50 بۆ 100مەترە، لەدۆخێكی وەهادا چۆن دەبێت مرۆڤ چەك دابنێت، بەرلەوەی باسی دانانی چەك بكەین پێویستە باسی پاشەكشێی سوپای توركیا بكەین لەسەر خاكی باشووری كوردستان

باسی لەوەشکرد، توركیا هێشتا ده‌سته‌واژه‌ى تیرۆر بۆ ئه‌م پرۆسه‌یه‌ به‌كارده‌هێنێت، ناكرێت له‌لایه‌كه‌وه‌ باسى ئاشتى بكه‌یت‌و له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه‌ زمانێك به‌كاربهێنیت كه‌ هه‌ست‌و ویژدانى ده‌رونى تاكى كورد بریندار ده‌كات.

ئه‌و بڕیاره‌ى له‌كۆنگره‌ى 12، وه‌ك كۆتاییهێنان به‌شێوازى خه‌باتى چه‌كداریى پێناسه‌ كراوه‌، كه‌س باسى دانانى چه‌ك‌و ڕاده‌ستكردنى چه‌كى نه‌كردوه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئێستا زه‌مینه‌ى دانان‌و ڕاده‌ستكردنى چه‌ك بونى نییه‌و ڕۆژانه‌ هێرش بۆسه‌ر پێگه‌كانى گه‌ریلا به‌رده‌وامه‌ له‌لایه‌ن توركیاوه‌.

زاگرۆز هیوا، وتەبێژی پەیوەندییەكانی دەرەوەی كۆما جڤاكێن كوردستان "كەجەكە" بەهێزو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى باشورى كوردستان دەڵێت" به‌رله‌وه‌ى خۆیان بكه‌ن به‌قاره‌مانى پرۆسه‌ى ئاشتى، هه‌وڵبده‌ن به‌شێوه‌یه‌كى ڕاستگۆیانه‌ به‌شداریى پرۆسه‌كه‌ ببن.

هاولات، پێویسته‌ هێزه‌كانى باشور له‌برى ئه‌وه‌ى په‌یتا په‌یتا داواى دانان‌و ڕاده‌ستكردنى چه‌ك له‌گەریلا بكه‌ن، داوا له‌توركیا بكه‌ن ئۆجه‌لان ئازادبێت‌و گه‌لى كوردیش له‌باكور به‌مافه‌كانى خۆى بگات.

  • دهۆک؛ حاڵەتێکی دیکەی تای خوێنبەربوون تۆمارکرا

  • دواجار هه‌ردوو باڵه‌كه‌ى گۆڕان بڕیاریاندا

  • دوای بڕیاری خۆهەڵوەشانەوەی پەکەکە دەرکردنی سوپای تورکیا یەکێکە لە کارە لەپێشینەکان بۆ پەرلەمانی عێراق

  • لە سلێمانى دژى کارەباى 24 کاتژمێرى خۆپیشاندان دەستى پێکرد

  • ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی نەوت وەزیری ناچار کرد کاتی کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی بەغداد دیاری بکات

  • هۆکارى کشانەوەى دوو ئەندامەکەى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک ئاشکرادەکرێت

  • دەستەی دەسپاکی ژمارەیەک پلەباڵا بۆ لێکۆڵینەوە بانگهێشت دەکات

  • موراد قەرەیلان: گەریلا زۆر لەجاران بەئەزمونترو بەهێزترە

  • کۆبونەوەى شاندى یەکێتى و پارتى بە بێ ئەنجام کۆتاى هات

سەرەکی