2025-05-18 133 جار خوێنراوەتەوە

ئەحمەد داود ئۆغلو لە سلێمانی کۆڕبەندی هەبوو لە فڕۆکەخانەی کەرکوک دابەزی

ناوەندی هەواڵ

ئەحمەد داود ئۆغلوی سەرۆکی پارتی ئایندە لەتورکیا بۆ بەشداری لە کۆڕبەندی ئابوری ( دێڵفی – سلێمانی ) لە فڕۆکەخانەی کەرکوک دابەز و دواتر خۆی گەیاندە سلێمانی .

 داود ئوغڵو بەیانی ئەمڕۆ لە تورکیاوە بەمەبەستی بەشداری لە کۆڕبەندەکەی سلێمانی و هەندێک دیدار و کۆبوونەوە لە شارە جیاوازەکانی عێراق، بە هۆی ڕیگریەکانی تورکیا لە گەشتی فڕۆکەکەکانی بۆ پارێزگای سلێمانی لە کەرکوک دابەزی و دواتر گەشتە سلێمانی و هۆڵی کۆڕبەندە ئابوریەکە .

کەمێک لەمەوەر کۆڕبەندی ئابوریی دێڵفی بەسەرپەرشتیی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کاربەرێکەری هەرێم لەسلێمانی دەستیپێکرد  ‌و بڕیارە دوو رۆژ بخایەنێت، لە کۆڕبەندەکەدا هەریەک لە بوارەکانی ( ئابوری، ئاسایش، گۆڕانی کەشوهەوا و چەند پرسێکی دیکە ) گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت و تێیدا ژمارەیەک سەرکردە و بەرپرسانی حزبی ‌و حکومیی عێراقی و کوردستانی و وڵاتانی جیاواز بەشداری دەکەن . 

سەرۆکی پارتی ئایندەی تورکیا لەگەشتەکەیدا جیا لەکەرکوک‌ و سلێمانی، سەردانی چەند شار و پارێزگایەکی کوردستانی و عێراقی دەکات بە بەتایبەت موسڵ .

پێشتر بەرپرسانی عیراقی لە ئاستە جیاوازەکانی وەک پەرلەمان و ئاسایش و حکومەتدا چەندین جار هۆشداریانداوە لە جموجوڵی بەرپرسانی تورکی و  سوپاکەیان لە موسڵ و کەرکوک و داوایان لە دەسەڵاتی حکومەت و وەزارەتی بەرگری کردووە کە جموجوڵی بەرپرسانی تورکیا بۆ هەریەک لە موسڵ و کەرکوک سنوردار بکەن و لە ڕێگە فەرمی و دیلۆماسیەکانەوە دوا بکەن لە تورکیا، سوپاکەیان لە عێراق و بە دیاری کراوی لە پارێزگای موسڵ بکشێننەوە، بەو پێیەی بەرپرسانی عێراقی بوونی سوپای تورکیایان لە موسڵ هاوشێوەی بوونی تورکیا لە سوریا وێنا کردووە و پێیان وابووە بوونی سەربازی تورکیا لەو پارێزگایە بۆمبێکی تەوقیت کراوە و لەهەر ساتێکدا بێت بە عێراقدا دەتەقێتەوە . 


  • دهۆک؛ حاڵەتێکی دیکەی تای خوێنبەربوون تۆمارکرا

  • دواجار هه‌ردوو باڵه‌كه‌ى گۆڕان بڕیاریاندا

  • دوای بڕیاری خۆهەڵوەشانەوەی پەکەکە دەرکردنی سوپای تورکیا یەکێکە لە کارە لەپێشینەکان بۆ پەرلەمانی عێراق

  • لە سلێمانى دژى کارەباى 24 کاتژمێرى خۆپیشاندان دەستى پێکرد

  • ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی نەوت وەزیری ناچار کرد کاتی کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی بەغداد دیاری بکات

  • هۆکارى کشانەوەى دوو ئەندامەکەى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک ئاشکرادەکرێت

  • دەستەی دەسپاکی ژمارەیەک پلەباڵا بۆ لێکۆڵینەوە بانگهێشت دەکات

  • موراد قەرەیلان: گەریلا زۆر لەجاران بەئەزمونترو بەهێزترە

  • کۆبونەوەى شاندى یەکێتى و پارتى بە بێ ئەنجام کۆتاى هات

سەرەکی