2025-05-21 112 جار خوێنراوەتەوە

موراد قەرەیلان: گەریلا زۆر لەجاران بەئەزمونترو بەهێزترە

ئەندامێکى دەستەی بەڕێوەبردنی پارتی كرێكارانی كوردستان ه‌وشدارى بە تورکیا دەدات و دەڵێت، ئەگەر توركیا هێرشەكانی وه‌ك ئێستا بەردەوامبن، زمانێکى دیكه‌مان بۆ وەڵامدانه‌وه‌ ده‌بێت و گەریلا زۆر لەجاران بەئەزمونترو بەهێزترە.

موراد قەرەیلان ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی پارتی كرێكارانی كوردستان پەکەکە رایگەیاند، ئێمه‌ بڕوامان بەڕێبازی ڕێبەرەكەمان هەیە بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەكەكە، بەڵام ئەگەر توركیا بەردەوامبێت لەهێرشەكان، وەڵامى توندمان دەبێت، بەو زمانە وەڵامیان دەدەینەوە كە خۆیان لێی تێدەگه‌ن.

وتیشى، گەریلا بەتەكنیكی نوێ ‌و بەئەزمونێكی زۆرەوە توانای بەرگریی ‌و شەڕی بەهێزی هەیە، بۆیە توركیاو هەموو كەسێك دەبێت ئەو ڕاستییە بزانێت، ئەگەر پەكەكە ناچاربكرێت ئەوە هەموو بەرگرییەك لەخۆی دەكات.

په‌یامه‌كه‌ى قه‌ره‌یلان له‌میانى كۆنگره‌ى 12یه‌مى پەکەکە بوه‌ كه‌ تێیدا بڕیاریدا کۆتایی بەخەباتی چەکداریی خۆی بهێنێت‌و لەمەودوا لەبری خەباتی چەکداریی، لەفۆڕمێکی دیکەدا لەڕێگه‌ی خەباتی سیاسییەوە بەردەوامدەبێت

  • دهۆک؛ حاڵەتێکی دیکەی تای خوێنبەربوون تۆمارکرا

  • دواجار هه‌ردوو باڵه‌كه‌ى گۆڕان بڕیاریاندا

  • دوای بڕیاری خۆهەڵوەشانەوەی پەکەکە دەرکردنی سوپای تورکیا یەکێکە لە کارە لەپێشینەکان بۆ پەرلەمانی عێراق

  • لە سلێمانى دژى کارەباى 24 کاتژمێرى خۆپیشاندان دەستى پێکرد

  • ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی نەوت وەزیری ناچار کرد کاتی کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی بەغداد دیاری بکات

  • هۆکارى کشانەوەى دوو ئەندامەکەى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک ئاشکرادەکرێت

  • دەستەی دەسپاکی ژمارەیەک پلەباڵا بۆ لێکۆڵینەوە بانگهێشت دەکات

  • موراد قەرەیلان: گەریلا زۆر لەجاران بەئەزمونترو بەهێزترە

  • کۆبونەوەى شاندى یەکێتى و پارتى بە بێ ئەنجام کۆتاى هات

سەرەکی