2025-05-21 152 جار خوێنراوەتەوە

دەستەی دەسپاکی ژمارەیەک پلەباڵا بۆ لێکۆڵینەوە بانگهێشت دەکات

دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستان پلەباڵاکان بەشێک لە بەڕێوەبەرە گشتیەکانی خانەنیشین و راوێژکار بانگهێشت دەکات بۆ لێکۆڵینەوە لە سەروەت و سامانەکانیان.

راگەیاندنی دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،  دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستان پاڵپشت بە مادەی (14) لە رێنماییەکانی ئاشکراکردنی ئەستۆی دارایی ژمارە (2)ی ساڵی 2016، بەشی ئاشکراکردنی بەرژەوەندییە داراییەکانی دەستەی دەسپاکی لە هەرێمی کوردستان، ژمارەیەک پلە باڵا بۆ لێکۆڵینەوە لە سەروەت و سامانیان بانگێشت دەکات.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووەن لێکۆڵینەوەکە تایبەت دەبێت بەو سەروەت و سامانەی کە لە پڕکردنەوەی فۆڕمی ئاشکراکردنی ئەستۆی دارایی نەیانووسیوە و پلەباڵاکان بەشێک لە بەڕێوەبەرە گشتیەکانی خانەنیشین و راوێژکار و چەندان پلەی تری تێدایە.

 

  • دهۆک؛ حاڵەتێکی دیکەی تای خوێنبەربوون تۆمارکرا

  • دواجار هه‌ردوو باڵه‌كه‌ى گۆڕان بڕیاریاندا

  • دوای بڕیاری خۆهەڵوەشانەوەی پەکەکە دەرکردنی سوپای تورکیا یەکێکە لە کارە لەپێشینەکان بۆ پەرلەمانی عێراق

  • لە سلێمانى دژى کارەباى 24 کاتژمێرى خۆپیشاندان دەستى پێکرد

  • ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی نەوت وەزیری ناچار کرد کاتی کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی بەغداد دیاری بکات

  • هۆکارى کشانەوەى دوو ئەندامەکەى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک ئاشکرادەکرێت

  • دەستەی دەسپاکی ژمارەیەک پلەباڵا بۆ لێکۆڵینەوە بانگهێشت دەکات

  • موراد قەرەیلان: گەریلا زۆر لەجاران بەئەزمونترو بەهێزترە

  • کۆبونەوەى شاندى یەکێتى و پارتى بە بێ ئەنجام کۆتاى هات

سەرەکی