2025-05-21
130 جار خوێنراوەتەوە
ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی نەوت وەزیری ناچار کرد کاتی کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی بەغداد دیاری بکات
ناوەندی هەواڵ
وا بڕیاره شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم هه‌فته‌ی ئاینده سه‌ردانی به‌غدا بكات.
بڕیارە دوای گەڕانەوەی شاندەکەی مەسرور بارزانی له ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، كه‌مال محه‌مه‌د وه‌زیری کاربەرێکەری سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم به ئامانجی ڕه‌واندنه‌وه‌ی نیگه‌رانییه‌كانی به‌غدا و پێدانی زایناری له‌سه‌ر چۆنیەتی ڕێكه‌وتنه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو كۆمپانیای ( ئێچ كه‌ی ئێن و وێستێرن زاگرۆس ) بۆ وه‌به‌رهێنان له هه‌ردوو كێڵگه‌ی "میران" و كێڵگه‌ی تۆپخانه-كورده‌میر" كه هه‌ردووكی ده‌كه‌ونه پارێزگای سلێمانییه‌وه، سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن.
دوێنێ سێشه‌ممه (20ی ئایاری 2025 ) وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدڕاڵ به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی هه‌رێم و ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی به پوچه‌ڵ دانا، و هه‌موو ڕێكه‌وتنێكی تاكلایه‌نه‌ی هه‌رێم له‌گه‌ڵ كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان دوای ده‌رچوونی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی (ژماره 59ی ساڵی 2012 و هاوتاكه‌ی 110ی ساڵی 2019 ) بە نایاسایی لەقەڵەمدا .
وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدڕاڵ لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ووتی: هه‌رچه‌نده عێراق پێویستی به وه‌به‌رهێنان هه‌یه له بواری غازدا بۆ پركردنه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با، به‌ڵام ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم گرتوویه‌تییه به‌ر به ئاشكرا پێچه‌وانه‌ی یاساكانی عێراقه، و ده‌بێت هه‌ر هه‌نگاوێك بۆ وه‌به‌رهێنان له بواری كه‌رتی وزه‌دا ته‌نیا له ڕێگه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه بێت .
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه هه‌ردوو ڕێكه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو كۆمپانیایه تازه نین و پێشتر دادگاكانی عێراق دانیان به یاساییبونیاندا ناوه .
سامانه سروشتییه‌كاندا هه‌رێم دەڵێت : وه‌ك كیانێكی فیدڕاڵی له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا مافی خۆیه‌تی ڕێكه‌وتننامه واژۆ بكات، ته‌نیا شتێك له‌مباره‌یه‌وه گۆڕابێت و تازه بێت په‌یوه‌ندیداره به گۆڕانی كۆمپانیاكانه‌وه نه‌ك كێڵگه‌كانی نه‌وت و گاز، ئه‌مه‌ش هه‌ر به پێی یاسا به‌ركاره‌كان كراوه، و هه‌ردوو كۆمپانیاكه‌ش ده‌مێكه له هه‌رێمی كوردستان كارده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌تی سامانه‌سروشتییه‌كانی هه‌رێم ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه كه ئامانج له‌و گرێبه‌ستانه‌یان پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بایه نه‌ك بۆ هه‌رێم به‌ڵكو بۆ هه‌موو عێراق.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ساڵی 2014 ه‌وه به‌شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ نه‌وتی هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه كردووه، به‌غدا ناڕه‌زایه‌تی توندی نیشانداوه, پرسه‌کە بۆته یه‌كێكه له پرسه ناكۆكه‌كانی نێوان حكومه‌تی فیدڕاڵی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و تائێستا به ته‌واوه‌تی یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه .
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ڕه‌ڕای ده‌رچوونی چه‌ندین بڕیاری دادگای عێراقی و دادگای نێوپژیوانی نێوده‌وڵه‌تی پاریس له دژی و ڕاگرتنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركییه‌وه، به‌رده‌وامه له هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له ڕێگه‌ی ته‌نكه‌ره‌وه بەبێ ئەوەی داهاتەکانی ئاشکرا بکات نەک هەر بۆ حکومەتی عێراق بەڵکو لە ناوخۆی هەرێمی کوردستانیشدا لە هاوڵاتیانی شارۆتەوە و ئامادە نیە هیچ لە داهاتی نەوتی بەقاچاخ براو بخاتە سەر خەزێنەی وەزارەتی دارایی یان ڕوونکردنەوەی لەبارەوە بدات .
-
سلێمانی.. ئەمڕۆ بزووتنەوەی گۆڕان بە دو ئاڕاستە كۆنفڕانس دەبەستێت
|
-
دهۆک؛ حاڵەتێکی دیکەی تای خوێنبەربوون تۆمارکرا
|
-
دواجار هه‌ردوو باڵه‌كه‌ى گۆڕان بڕیاریاندا
|
-
دوای بڕیاری خۆهەڵوەشانەوەی پەکەکە دەرکردنی سوپای تورکیا یەکێکە لە کارە لەپێشینەکان بۆ پەرلەمانی عێراق
|
-
لە سلێمانى دژى کارەباى 24 کاتژمێرى خۆپیشاندان دەستى پێ‌کرد
|
-
ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی نەوت وەزیری ناچار کرد کاتی کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی بەغداد دیاری بکات
|
-
هۆکارى کشانەوەى دوو ئەندامەکەى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک ئاشکرادەکرێت
|
-
دەستەی دەسپاکی ژمارەیەک پلەباڵا بۆ لێکۆڵینەوە بانگهێشت دەکات
|
-
موراد قەرەیلان: گەریلا زۆر لەجاران بەئەزمونترو بەهێزترە
|
|
|