2025-05-21 177 جار خوێنراوەتەوە

دوای بڕیاری خۆهەڵوەشانەوەی پەکەکە دەرکردنی سوپای تورکیا یەکێکە لە کارە لەپێشینەکان بۆ پەرلەمانی عێراق

ناوەندی هەواڵ

دوای دەکردنی بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان ( پەکەکە )، دەرکردنی سوپای تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان و عێراق یەکێکە لە کارە لەپێشینەکانی پەرلەمانی عێراق و پەرلەمانتارێکیش دەڵێت "هەبوونی سوپای تورک  هەرەشەیە بۆسەر ئاسایشی عێراق و پێویستە هەنگاوی کرداری بۆ دەرکردنیان بگیرێتە بەر . 

عەلا حەیدەری، پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند : پەکەکە بە دواهەمین بڕیاری خۆی، هەموو بیانووەکانی بوون و مانەوەی سوپای تورکیای بڕی، چیتر ئەو سوپایە بیانووی مانەوەی نیە لە خاکی عێراق .

حەیدەری دەڵێت "مانەوەی سوپای تورکیا لە عێراق دەبێتە هەڕەشە بۆسەر ئاساییشی وڵاتەکە، بەتایبەتی لە پارێزگای نەینەوا، بەوپێیەی ئەو وڵاتە و سوپاکەیان لە دەوروشبەری موسڵ هەمەهانگیان هەیە لەگەڵ هەندێک گروپ و لایەنی ناوخۆیی و سەربازگەی بەعشیقەش وەک شوێنی مەشق و ڕاهێنان بەکاردەهێنن کە دەکرێت لە داهاتوودا وەک هەڕەشەیەکی دیکە لە دژی سەروەری وڵاتەکە بەکاربهێنرێتەوە .

عەلا حەیدەری دەڵێت چارەسەر ئەوەیە : لایەنە پەیوەندیدارەکان و حکومەتی عێراقی هەرچی زووە دەستبەکاربن بۆ دەرکردنی سوپای تورکیا و چۆڵکردنی سەربازگە داگیرکراوەکان ، ئەگەر نا ئەواو لە ئایندەدا تورکیا دەبێتە مەترسیەکی دیکە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری وڵاتەکە .

  • دهۆک؛ حاڵەتێکی دیکەی تای خوێنبەربوون تۆمارکرا

  • دواجار هه‌ردوو باڵه‌كه‌ى گۆڕان بڕیاریاندا

  • دوای بڕیاری خۆهەڵوەشانەوەی پەکەکە دەرکردنی سوپای تورکیا یەکێکە لە کارە لەپێشینەکان بۆ پەرلەمانی عێراق

  • لە سلێمانى دژى کارەباى 24 کاتژمێرى خۆپیشاندان دەستى پێکرد

  • ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی نەوت وەزیری ناچار کرد کاتی کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی بەغداد دیاری بکات

  • هۆکارى کشانەوەى دوو ئەندامەکەى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک ئاشکرادەکرێت

  • دەستەی دەسپاکی ژمارەیەک پلەباڵا بۆ لێکۆڵینەوە بانگهێشت دەکات

  • موراد قەرەیلان: گەریلا زۆر لەجاران بەئەزمونترو بەهێزترە

  • کۆبونەوەى شاندى یەکێتى و پارتى بە بێ ئەنجام کۆتاى هات

سەرەکی