3   کاتژمێر پێش ئێستا 6493 جار خوێنراوەتەوە

پارتی توڕەیە لە ڕەوانەکردنی موچە بۆ ئەنجومەنی دەوڵەت

 

پاش كۆبونەوە راوێژكارییەكەى دوێنێى ئەنجومەنى دەوڵەتى عێراق سەبارەت بە پرسى موچەو داهاتى ناوخۆى هەرێم، بڕیارە سبەى سێشەممەى كۆبونەوەیەكى چڕو فراوانتر سەبارەت بە هەمان پرس ئەنجامبدرێت و بۆ ئەو مەبەستەش دو نوێنەرى حكومەتى هەرێم بانگهێشت كراون، كە یەكێكیان ژمێریارەو ئەوى دى یاساییە.

لەمبارەیەوە شێرزاد حسێن، كادرى پێشكەوتوى پارتى لە لێدوانێكى رۆژنامەوانیى دا رایگەیاند،  ناکۆکیی موچە لە نێوان بەغدا و هەولێر "کێشەیەکی سیاسی"یە.

شێرزاد لە درێژەى لێدوانەكەى دا ئاماژەى بەوەكردوە، کێشەکە نایاساییە، بۆیە ڕەوانەکردنی بۆ ئەنجومەنی شورای دەوڵەت لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە چارەسەر نییە بۆ قەیرانەکە، بەڵکو تەنها دواکەوتنە لە پێدانی ماف و موچەی هاوڵاتییان.

ناوبراو هەر لەو لێدوانەى دا ئەوەشى رونكردەوە كە پرسی موچەی فەرمانبەرانی کوردستان کێشەیەکی سیاسییە، نەک گرفتێکی تەکنیکی و یاسایی، بەوپێیەی هەرێم پابەندبونی تەواوی بە هەمو داواکارییەکانی بەغدا لە کۆبونەوەکانی پێشودا نیشانداوە.

لەلایەكى ترەوەو بەپێى زانیارییەكانى ئیرادە، پارتى توڕەیە لەو  نوسراوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ ئەنجومەنی دەوڵەتی ناردوە، چونكە پێیوایە لە بەرژەوەندیی حکومەتی فیدراڵیى نوسراوەو بیانوى جۆربەجۆریان بۆ پرسى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم هێناوەتەوە.

جێى ئاماژەیە، پرسی موچەی فەرمانبەران و داهاتی نەوتی و نانەوتى نێوان بەغدا و هەولێر، ماوەی چەند مانگێکە بابەتی قەیرانێکی بەردەوام بوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە داواکاری سیاسی و جەماوەریی بۆ چارەسەری بەپەلە بۆ ڕێگریکردن لە تێکچونی باری گوزەرانی موچەخۆرانى هەرێم، گەیشتۆتە ئاستێكى تاقەتپڕوكێن و چیتر بەرگەگرتنى ئەو دۆخە بۆ فەرمانبەران جێگاى قبوڵكردن نییە.

 

 

 

  • هەرێمى كوردستان دەبێتە كلیلى چارەسەرى كێشەكانى رۆژاڤا

  • پارتی توڕەیە لە ڕەوانەکردنی موچە بۆ ئەنجومەنی دەوڵەت

  • هه‌ولێرو به‌غدا به‌ئۆنلاین كۆبونه‌وه‌.. هه‌رێم نه‌وته‌كه‌ى ڕاده‌ستى به‌غدا ده‌كات‌و مه‌رجى هه‌یه‌

  • كونسوڵى به‌ریتانیا ده‌چێته‌ زیندانى كانى گۆمه‌و سه‌ردانى لاهور شێخ جه‌نگى ده‌كات

  • ئۆلاجه‌ن پارتێكى نوێ داده‌مه‌زرێنێت

  • ساڵى داهاتوو چى ڕوو ده‌دات.. گۆڕانكارییه‌كى گه‌وره‌ به‌ڕێوه‌یه‌

  • ئۆجه‌لان نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ى هۆزه‌ عه‌ره‌به‌كانى سوریا ده‌كات

  • هۆشداریی لەکارەساتێكى مرۆیی له‌عێراق دەدرێت

  • ناوى كارمه‌ندانى سه‌ر سندوقه‌كانى ده‌نگدان بڵاوكرایه‌وه‌

سەرەکی