2   کاتژمێر پێش ئێستا 5212 جار خوێنراوەتەوە

سه‌رچاوه‌یه‌كى حكومى له‌به‌غداوه‌: موچه‌ى مانگى حه‌وتى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ئاماده‌یه‌

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى له‌سەرچاوەیەکی ئاگاداره‌وه‌ ده‌ستكه‌وتوه‌، خه‌رجكردنى موچه‌ى مانگی حه‌وتى موچه‌خۆران‌و فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ئاماده‌یه‌و ته‌نها یه‌ك ڕه‌زامه‌ندى ته‌یف سامى وه‌زیرى دارایی ماوه‌.

ماڵپه‌ڕى (به‌غداد ئه‌لیه‌وم) له‌زارى سەرچاوەیەکی ئاگاداره‌وه‌ ئاشکرایکردوه‌، پاره‌ى موچه‌ى مانگى ته‌مموز (مانگى 7) بۆ موچەی موچه‌خۆران‌و فەرمانبەرانی هەرێم به‌رده‌سته‌و هیچ كێشه‌یه‌كى سیویله‌ بونى نییه‌.

به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه‌، "پارەیه‌كى زۆرى نەختینە له‌بانكى ناوه‌ندیى بەردەستەو موچەى موچه‌خۆرانى هه‌رێمیش ئامادەیە، بەڵام ئه‌وه‌ى ماوه‌ته‌وه‌ ڕەزامەندیه‌كى وەزیری دارایی عێراقه‌و ماوه‌ته‌وه‌ سه‌ر پابه‌ندبونی هه‌رێم به‌سه‌رجه‌م ئه‌و داواكاریانه‌ى به‌غدا لێى هه‌یه‌".

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتویه‌تى، "مەرجەکانى ناردنى پاره‌ له‌به‌غداوه‌ بۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بریتین لەدەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لەماوەی 48 کاتژمێردا، چارەسەرکردنی کێشەی داهاتی ناوخۆو نانه‌وتى، له‌گه‌ڵ قبوڵکردنی چارەسەری یاسایی کە لەلایەن ئەنجومەنی دەوڵەتەوە دەرده‌چێت".

موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەماوەی چەند مانگی ڕابردودا كێشه‌یه‌كى گه‌وره‌و ماوه‌ درێژى به‌دواى خۆیداهێنا لەنێوان حکومەتی فیدراڵی‌و حکومەتی هەرێم، ئەوەش بەهۆی بەردەوامی ناکۆکی لەسەر هەناردەکردنی نەوت‌و داهاتی ناوخۆو تائێستا ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌رنه‌كراوه‌و موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانیش له‌هه‌رێم بوه‌ته‌ وه‌رزیى.

ئه‌مڕۆ 17ى 9ى 2025، به‌ڵام فه‌رمانبه‌ران‌و موچه‌خۆرانى هه‌رێم ته‌نها موچه‌ى مانگى حوزه‌یران (مانگى 6)یان وه‌رگرتوه‌و هیچ واده‌یه‌كیش دیارنییه‌ بۆ دابه‌شكردنى موچه‌كانى دیكه‌یان‌و موچه‌ى شه‌ش مانگى ئه‌مساڵ له‌به‌رده‌م فه‌وتان‌و نه‌داندان.

  • ڕژێمی ئێران لەلێواری داڕماندایە...ناوه‌ندێكى ئیسرائیلى: دەبێت ڕۆژئاوا ئامادەبێت

  • مانگێك به‌ر له‌ده‌ستگیركردنى لاهور شێخ جه‌نگى ناوى حزبه‌كه‌ى گۆڕیوه‌

  • سه‌رچاوه‌یه‌كى حكومى له‌به‌غداوه‌: موچه‌ى مانگى حه‌وتى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ئاماده‌یه‌

  • مەسرور بارزانی: ڕێکەوتنی سێقۆڵی واژۆ دەکرێت و نەوت ڕادەستی سۆمۆ دەکەین

  • نەخۆشخانە تایبەتەکان بە پلانێکی ڕێکخراو تەنگ بە نەخۆشخانە حکومییەکان هەڵدەچنن

  • ئه‌مریكا چوار گروپى چه‌كدارى له‌عێراق خسته‌ لیستى ڕه‌شى تیرۆره‌وه‌

  • حكومه‌تى هه‌رێم باسى موچه‌ ده‌كات‌و زانیارییه‌ك له‌باره‌ى كۆمپانیا نه‌وتیه‌كانه‌وه‌ ئاشكراده‌كات

  • ئیسرائیل كۆتا هۆشداریى به‌غه‌ززه‌ییه‌كان ڕاگه‌یاند.. ته‌نها 48 كاتژمێر مۆڵه‌ته‌

  • زێلێنسکی ئامادەیی بۆ کۆبوونەوەی بێ مەرج لەگەڵ ترەمپ و پوتین دەربڕی

سەرەکی