1     کاتژمێر پێش ئێستا 13458 جار خوێنراوەتەوە

ڕژێمی ئێران لەلێواری داڕماندایە...ناوه‌ندێكى ئیسرائیلى: دەبێت ڕۆژئاوا ئامادەبێت

ناوەندی ئەمنى‌و کاروباری دەرەوەی ئیسرائیل ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌، ڕژێمی ئێران بەهەلومەرجێکی سەختدا تێدەپەڕێت؛ کە عەلی خامنەیی لەلێواری داڕماندایەو هیچکام لەو کاندیدانەی کە بەجێنشینی ئەو دادەنرێت، خاوەنی توانای پاراستنی جەوهەری پارێزەرایەتی فەقێ نین.

ناوەندی ئەمنى‌و کاروباری دەرەوەی ئیسرائیل لەشیکارییەكدا، بارودۆخی ئێستای ڕژێمی ئێران بەراورد ده‌كات بەتەکنۆلۆژیای ڤار لەتۆپی پێدا.

لەڕاپۆرتەکەدا هاتوە، هەروەک چۆن تەکنەلۆژیای ڤیدیۆیی تۆپی پێ (ڤار) سەرنجی لەسەر وردەکارییەکانی ملیمەترییە، بەڵام "ڕۆحی یارییەکە" بەتاڵدەکاتەوە، سیاسەتی ڕۆژئاوا بەرامبەر بەڕژێمی ئێران ساڵانێکە سەرقاڵی تەکنۆلۆژیای ئەتۆمی بوەو ئەو پرسە بنەڕەتییە پشتگوێخستوە.

له‌وباره‌یه‌وه‌ ئۆدێد عیلام نوسەری ڕاپۆرتەکە کە ساڵانێکی زۆر له‌ناو ڕیزه‌كانى مۆساد خزمەتیکردووە، جەختی لەوەکردوه‌ته‌وه‌، بڕبڕە پشتی ڕژێمی ئێران، ولایەتى فەقیه، به‌ڵام ئه‌و ویلایه‌ته‌ ئێستا لەدۆخێکی خراپدایە.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، 30ى مانگى ڕابردوو، یۆئاڤ گالانت وەزیری پێشوی بەرگریی ئیسرائیل، داوای ئامادەکاریی خێراى كرد بۆ خولی داهاتوی ڕوبەڕوبونەوە لەگەڵ ئێران‌و هۆشداریدا، "ئەو ڕۆژە بەناچاری دێت‌و جیاواز دەبێت".

گالانت جەختیكرده‌وه‌، "هەرچەندە لەشه‌ڕى 12 ڕۆژه‌دا خامنەیی نەکوژرا، بەڵام دورخستنەوەی خامنه‌یى، دەبێت بەشێک بێت لەهەر پلانێکی ئیسرائیلی ئەگەر شەڕێکی نوێ سەرهەڵبدات".

دوای زیاتر لەسێ دەیە لەدەسەڵات، عەلی خامنەیی بەنەخۆش‌و بەساڵاچوو وەسفدەکرێت، ئه‌و سەرکردەیەکه‌ کە لەڕێگەی کاریزمای شەخسیی خۆیەوە ڕێگریی لەڕوخانی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى کرد، بەڵام ئیسرائیلیه‌كان ده‌ڵێن، "خامنه‌یى دارێکی پیره‌و ڕوخانی تەواوی دارستانەکەی ده‌كاته‌ قوربانى مانه‌وه‌ى خۆى".

ئه‌و ڕاپۆرته‌ ئیسرائیلیه‌ تیشکیخستوه‌ته‌سه‌ر بژاردەکانی جێنشینی عەلی خامنەیی، لەوانەش موجتەبا خامنەیی، له‌و ڕوه‌شه‌وه‌ ڕاپۆرته‌كه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌كردوه‌، ئه‌وكه‌سه‌ هیچ شەرعیەت‌و کاریزمایه‌كى ئایینی نییه‌و به‌دڵنیاییشه‌وه‌ نابێته‌ به‌دیلێكى به‌هێز بۆ شوێنگره‌وه‌ى.

له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌ ڕۆژنامەی ئیکۆنۆمیست نوسیویەتی، ئاماژەکان ئەوە دەردەخەن کە دەسەڵاتی ڕێبەری باڵاى ئێران بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە، هەروەها وڵاتەکە دەچێتە قۆناغێکی نادڵنیایی سیاسییەوە کە پرسی جێنشینه‌.

بەگوێرەی ڕۆژنامەكه‌، ڕێبەره‌ تەمەن 86 ساڵانه‌كه‌ى ئێران، ئێستا زۆر به‌كه‌میى لەبەردەم خەڵکدا دەردەکەوێت‌و ئەو وتارانەی کە سەردەمانێک درێژو ورد بون، ئێستا بونەتە وتارى زۆر کورت.

نوسەر داوا لەڕۆژئاوا دەکات دەستبەجێ هەنگاوی ستراتیژی بگرێتەبەر له‌وانه‌ش، فشاری سەربازیی‌و فشاره‌ دەرونیه‌كان‌و هاندانی ناڕەزایەتی ناوخۆیی، پشتگیریکردنی ئۆپۆزسیۆن‌و داڕشتنی پلانێکی ڕون به‌ر له‌وه‌ى هه‌ر جوڵه‌یه‌ك دژى ئێران‌و ڕوخانى ده‌سه‌ڵاتى ئێستاى بگیرێته‌به‌ر، به‌ڵام جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌، "ڕژێمی ئێران لەکۆتایی نزیكبوه‌ته‌وه‌".

  • ئیلهام ئەحمەد هۆكارى ڕێكنه‌كه‌وتنى كوردو شه‌رع ئاشكراده‌كات

  • ڕژێمی ئێران لەلێواری داڕماندایە...ناوه‌ندێكى ئیسرائیلى: دەبێت ڕۆژئاوا ئامادەبێت

  • مانگێك به‌ر له‌ده‌ستگیركردنى لاهور شێخ جه‌نگى ناوى حزبه‌كه‌ى گۆڕیوه‌

  • سه‌رچاوه‌یه‌كى حكومى له‌به‌غداوه‌: موچه‌ى مانگى حه‌وتى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ئاماده‌یه‌

  • مەسرور بارزانی: ڕێکەوتنی سێقۆڵی واژۆ دەکرێت و نەوت ڕادەستی سۆمۆ دەکەین

  • نەخۆشخانە تایبەتەکان بە پلانێکی ڕێکخراو تەنگ بە نەخۆشخانە حکومییەکان هەڵدەچنن

  • ئه‌مریكا چوار گروپى چه‌كدارى له‌عێراق خسته‌ لیستى ڕه‌شى تیرۆره‌وه‌

  • حكومه‌تى هه‌رێم باسى موچه‌ ده‌كات‌و زانیارییه‌ك له‌باره‌ى كۆمپانیا نه‌وتیه‌كانه‌وه‌ ئاشكراده‌كات

  • ئیسرائیل كۆتا هۆشداریى به‌غه‌ززه‌ییه‌كان ڕاگه‌یاند.. ته‌نها 48 كاتژمێر مۆڵه‌ته‌

سەرەکی