3   کاتژمێر پێش ئێستا 55 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، لە ئامەدەوە بە کوردی قسە دەکات

ئیرادە میدیا

لە ڕووداوێکی مێژووییدا کە بۆ یەکەمین جارە لە ماوەی سەد ساڵی دامەزراندنی پەرلەمانی تورکیادا ڕوودەدات، نوعمان کورتولموش، سەرۆکی پەرلەمان، لە شاری ئامەدی باکووری کوردستانەوە پەیامێکی فەرمی بە زمانی کوردی خوێندەوە. ئەم هەنگاوە نوێیە لە سیاسەتی تورکیادا کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێناوە، لەوانە ڕەخنەی توندی لایەنە نەتەوەپەرستەکان.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە ئامەد، نوعمان کورتولموش پەیامێکی گەرموگوڕی ئاراستەی خەڵک کرد و بە زمانی کوردی ڕایگەیاند:

«با پێکەوە بین، دڵ بە دڵ، دەست بە دەست، ئاشتی لەنێوانماندا بێت».

جێگەی سەرنجە، ئەم پەیامە وەک خۆی و بە زمانی کوردی لە پەڕەی فەرمی پەرلەمانی تورکیا بڵاوکرایەوە.

سەرۆکی پەرلەمان لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا جەختی لەسەر گرنگی زمانی دایکی کردەوە و ڕایگەیاند: لە مافە زگماکییەکانی هەموو کەسێکە، کە بتوانێت بە زمانی دایکی قسە بکات. ئەم قسانە بە ڕوونی ئاماژەدان بوون بە ناساندنی زمانی کوردی وەک زمانی دایکی دانیشتووانی باکووری کوردستان.

شارەزایانی سیاسی پێیانوایە ئەم لێدوانە و قسەکردنە بە کوردی، کە بۆ یەکەمین جار لە مێژووی سەد ساڵی پەرلەماندا لە دەمی سەرۆکێکی پەرلەمانی تورکیاوە دێتە دەرەوە، خاڵێکی وەرچەرخانە لە مامەڵەکردنی حکومەتی تورکیا لەگەڵ پرسی کورد و زمانی کوردی.

مێژووی قسەکردن بە کوردی لە پەرلەمانی تورکیا دەگەڕێتەوە بۆ ماوەیەکی کورت لە ساڵی ١٩٢٤، کاتێک لەسەر داوای مستەفا کەمال ئەتاتورک بۆ ماوەی چەند مانگێک ڕێگەی پێدرا، بەڵام دواتر بۆ ماوەی سەد ساڵ قەدەغە کرا و ئەم هەنگاوەی کورتولموش ئەو قەدەغەکردنە دەشکێنێت.

لەکاتێکدا ئەم هەنگاوە لەلایەن چاودێرانەوە بە ئەرێنی باسی لێوە دەکرێت، بەڵام توڕەیی لایەنە نەتەوەپەرستەکانی لێکەوتەوە. ئومێد ئۆزداغ، سەرۆکی پارتی سەرکەوتن، کە بە فاشیست ناوی دەبرێت و خاوەنی هیچ کورسییەکی پەرلەمان نییە، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (X) بە توندی ڕەخنەی لە کورتولموش گرت و نووسیویەتی: سەرۆکی پەرلەمان تاوانێکی دەستووری کرد.

ئەم کاردانەوە جیاوازانە ئاماژە بەوە دەکەن کە قسەکردنی سەرۆکی پەرلەمان بە کوردی، سەرەڕای ئاساییبوونەوەی بەکارهێنانی کوردی لە بوارە کۆمەڵایەتییەکاندا، هێشتا وەک پرسێکی هەستیار و جیاکەرەوە لە سیاسەتی فەرمی تورکیادا جێگەی گرتووە.

  • حەماس: چەک دانانێین

  • سەرۆکی ئۆکراینا لە وەرگرتنی مووشەکی دوورهاوێژ لە ئەمریکا نائومێد بوو

  • بانکی ناوەندی ڕێکاری نوێی بۆ نەهێشتنی سپیکردنەوەی پارە گرتەبەر

  • فەرماندەیەکی هەسەدە: چارەنووسی تێکەڵبوونی هێزەکانمان بە سوپای سووریاوە بەندە بە گۆڕانکاریی دیموکراتییەوە

  • سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، لە ئامەدەوە بە کوردی قسە دەکات

  • دوایین زانیاریى له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى هه‌شته‌وه‌

  • پەکەکە هەنگاوێکی دیکە بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی ئەنجامدەدات

  • سه‌رۆكى تیمى پارێزه‌رانى لاهور شێخ جه‌نگى دواى كۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌

  • بە تەواوی سزاکانى سەر فڕۆکەخانەى سلێمانى کۆتایی هات

سەرەکی