4   کاتژمێر پێش ئێستا 57 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆکی ئۆکراینا لە وەرگرتنی مووشەکی دوورهاوێژ لە ئەمریکا نائومێد بوو

ئیرادە میدیا

شەوی هەینی، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی، ڕایگەیاند: ئارەزووی نییە باس لە بابەتی مووشەکە دوورهاوێژەکان بکات.

زێلێنسکی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا دانی بەوەدانا کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نایەوێت پەرەسەندن لە ململانێکاندا ڕووبدات و ئاماژەی بەوەدا: لەگەڵ ترەمپ بڕیارماندا کە بۆ ئێستا بە ئاشکرا باس لە مووشەکی دوورهاوێژ نەکەین.

سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند: دوای وتووێژەکانی ئەو ڕۆژە، پەیوەندی و گفتوگۆی لەگەڵ "هاوبەشە ستراتیژییەکانی و هەندێک لە سەرکردەکانی ئەوروپا و سەرکردە سەرەکییەکانی هاوپەیمانی داواکاری ئاشتی" ئەنجامداوە.

ترەمپ داواکاری زێلێنسکی بۆ وەرگرتنی مووشەکەکانی کروزی دوورهاوێژ ڕەتکردووەتەوە وتویەتی: لە ئێستادا، پێشینەی کارەکانی دیپلۆماسییەتە و پێدانی ئەو مووشەکانە بە ئۆکراینا دەبێتە هۆی لاوازکردنی هەوڵەکانی ئاشتی. ئەمەش وایکردووە سەرۆکی ئۆکراینا بە نائومێدی لە واشنتن بگەڕێتەوە.

  • بەرەی گەل لە هەولێر گردبوونەوە؛ داوای ئازادکردنی لاهوور شێخ جەنگی و لێکۆڵینەوە لەسەر ڕووداوەکانی لالەزار دەکەن

  • حەماس: چەک دانانێین

  • سەرۆکی ئۆکراینا لە وەرگرتنی مووشەکی دوورهاوێژ لە ئەمریکا نائومێد بوو

  • بانکی ناوەندی ڕێکاری نوێی بۆ نەهێشتنی سپیکردنەوەی پارە گرتەبەر

  • فەرماندەیەکی هەسەدە: چارەنووسی تێکەڵبوونی هێزەکانمان بە سوپای سووریاوە بەندە بە گۆڕانکاریی دیموکراتییەوە

  • سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، لە ئامەدەوە بە کوردی قسە دەکات

  • دوایین زانیاریى له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى هه‌شته‌وه‌

  • پەکەکە هەنگاوێکی دیکە بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی ئەنجامدەدات

  • سه‌رۆكى تیمى پارێزه‌رانى لاهور شێخ جه‌نگى دواى كۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌

سەرەکی