3   کاتژمێر پێش ئێستا 127 جار خوێنراوەتەوە

فەرماندەیەکی هەسەدە: چارەنووسی تێکەڵبوونی هێزەکانمان بە سوپای سووریاوە بەندە بە گۆڕانکاریی دیموکراتییەوە

ئیرادە میدیا

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە، چاوپێکەوتنێکی درێژی لەگەڵ سێبان حەمۆ، ئەندامی فەرماندەیی گشتی هەسەدە و ئەندامی لیژنەی سەربازیی دانوستان لەگەڵ حکومەتی دیمەشق، ئەنجامدا.

لە چاوپێکەوتنەکەدا، سیپان حەمۆ، تیشکی خستە سەر پێشهاتەکانی دانوستان لەگەڵ حکومەتی دیمەشق و پرسی تێکەڵکردنی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە سوپای داهاتووی سووریادا.

سێبان حەمۆ، ئەندامی فەرماندەیی گشتی هەسەدە، ئاماژەی بە لایەنە ئەرێنی و لەمپەرەکانی بەردەم ئەم پڕۆسەیە کردووە و ڕوانگەی هەسەدەی بۆ داهاتووی ئەم دۆسیەیە و چوارچێوە نیشتمانی و سەربازییەکانی ڕوون کردووەتەوە.

سەبارەت بە پرسی تێکەڵبوون، سێبان حەمۆ، جەختی لەوە کردووەتەوە: ڕێگەنادەن بە گەڕانەوە بۆ دۆخی پێشوو، هەروەها تێکەڵبوونی هێزەکان بە سوپای سووریاوە بەندە بە گۆڕانکارییەکی ڕاستەقینەی دیموکراتی لە وڵاتدا و جێبەجێکردنی سیستەمێکی دیموکراتی، فیدڕاڵی و ناناوەندی.

فەرماندەکەی هەسەدە، لە چاوپێکەوتنەکەیدا هەڵوێستی هەسەدەی لەبارەی گفتوگۆکانی ئەم دواییە و ئاسۆی داهاتوویان، لە سۆنگەی پێشهاتە سیاسی و سەربازییەکانی گۆڕەپانی سووریادا، خستە ڕوو.

تەواوی چاوپێکەوتنەکەی ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە لەگەڵ سیپان حەمۆ، ئەمڕۆ لە ڕێگەی ماڵپەڕی فەرمی هێزەکانی سووریای دیموکراتەوە بڵاودەکرێتەوە.

  • حەماس: چەک دانانێین

  • سەرۆکی ئۆکراینا لە وەرگرتنی مووشەکی دوورهاوێژ لە ئەمریکا نائومێد بوو

  • بانکی ناوەندی ڕێکاری نوێی بۆ نەهێشتنی سپیکردنەوەی پارە گرتەبەر

  • فەرماندەیەکی هەسەدە: چارەنووسی تێکەڵبوونی هێزەکانمان بە سوپای سووریاوە بەندە بە گۆڕانکاریی دیموکراتییەوە

  • سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، لە ئامەدەوە بە کوردی قسە دەکات

  • دوایین زانیاریى له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى هه‌شته‌وه‌

  • پەکەکە هەنگاوێکی دیکە بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی ئەنجامدەدات

  • سه‌رۆكى تیمى پارێزه‌رانى لاهور شێخ جه‌نگى دواى كۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌

  • بە تەواوی سزاکانى سەر فڕۆکەخانەى سلێمانى کۆتایی هات

سەرەکی