2   کاتژمێر پێش ئێستا 52 جار خوێنراوەتەوە

بانکی ناوەندی ڕێکاری نوێی بۆ نەهێشتنی سپیکردنەوەی پارە گرتەبەر

ئیرادە میدیا

بانکی ناوەندیی عێراق، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ ڕێکخستنی پرۆسەی هاوردەکردن و پاراستنی گواستنەوەی دراو، نووسراوێکی فەرمی ئاڕاستەی سەرجەم بانکە بازرگانییەکان کرد و تێیدا مەرجەکانی قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی نیشتمانیی گومرگ (تەکمیلی گومرگی یەکگرتوو) و کاراکردنی پسوڵەی گومرگی ئاشکرا کرد.

بەپێی نووسراوی ژمارە (٢٦٧/٤/٩)ی بەرواری ٢٠٢٥/١٠/١٥ی فەرمانگەی چاودێری بانکەکان، کە پشت بە نووسراوی وەزارەتی دارایی/ دەستەی گشتیی گومرگ و بڕیاری ژمارە (٥٩٦)ی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ساڵی ٢٠٢٥ دەبەستێت، بانکی ناوەندی بڕیاری داوە:

یەکەم: پێویستە پسوڵەی کۆتایی گواستنەوەی پێویست بۆ دەرەوەی وڵات ئەم زانیارییانەی خوارەوە لەخۆ بگرێت:

- ڕێکەوت و ژمارەی پسوڵەکە.
- مەرجەکانی پێدان.
- مەرجەکانی بارکردن.
- بەها و دراوی ئەلیکترۆنی.
- ژمارەی کۆدی گومرگی جیهانی (دەبێت لە ٦ ژمارە کەمتر نەبێت).
- شوێنی دروستکردن و سەرچاوەی کاڵا.
- پێناسەی وردی کاڵا.
- هێمای بازرگانی.
- بڕ و یەکەی پێوانە.
- نرخی تاک و گشتی.

دووەم: ڕێوشوێنی پسوڵەکان:

پسوڵەی بازرگانیی کۆتایی: دەبێت زانیارییەکانی پسوڵەی کۆتایی و هەموو زانیارییەکانی پسوڵەی سەرەتایی لەخۆ بگرێت. پسوڵەی سەرەتایی و گرێبەستی کڕین: پێویستە لەسەر بانکی ناوەندی، زانیارییەکانی پسوڵەی کۆتایی و خەمڵاندنی گومرگی لە گواستنەوەی دارایی و خەمڵاندنی گومرگی بەکاربهێنرێت، بەپێی وادەیەکی دیاریکراو لە دوای ڕێکەوتی ٢٠٢٥/١١/١٩.

سێیەم: کاراکردنی پسوڵەکان: پێویستە کاراکردنی پسوڵەکان لە پرۆسەکانی گواستنەوەی دارایی و خەمڵاندنی گومرگی لە ڕێکەوتی ٢٠٢٥/١١/١٩ دەست پێ بکات.

ئەم بڕیارە بە واژووی (عەلی موحسین ئیسماعیل) پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق بە وەکالەت، لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ دەرچووە، وەک هەنگاوێک بۆ بەهێزکردنی چاودێری پرۆسەی هاوردەکردن و ڕێکخستنی کاروباری گومرگی لە وڵاتدا.

  • حەماس: چەک دانانێین

  • سەرۆکی ئۆکراینا لە وەرگرتنی مووشەکی دوورهاوێژ لە ئەمریکا نائومێد بوو

  • بانکی ناوەندی ڕێکاری نوێی بۆ نەهێشتنی سپیکردنەوەی پارە گرتەبەر

  • فەرماندەیەکی هەسەدە: چارەنووسی تێکەڵبوونی هێزەکانمان بە سوپای سووریاوە بەندە بە گۆڕانکاریی دیموکراتییەوە

  • سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، لە ئامەدەوە بە کوردی قسە دەکات

  • دوایین زانیاریى له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى هه‌شته‌وه‌

  • پەکەکە هەنگاوێکی دیکە بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی ئەنجامدەدات

  • سه‌رۆكى تیمى پارێزه‌رانى لاهور شێخ جه‌نگى دواى كۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌

  • بە تەواوی سزاکانى سەر فڕۆکەخانەى سلێمانى کۆتایی هات

سەرەکی