8   کاتژمێر پێش ئێستا 78 جار خوێنراوەتەوە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردن: ڕۆژی دەنگدان قەدەغەی هاتوچۆ نییە

ئیرادە میدیا

لیژنەی باڵای ئەمنیی هەڵبژاردن و کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق بڕیاردا لە ڕۆژی هەڵبژاردندا، جموجوڵی هاوڵاتییان ئاسایی دەبێت و قەدەغەی هاتوچۆ نییە.

قەیس محەممەداوی، سەرۆکی لیژنەی باڵای ئەمنی، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لە هەردوو ڕۆژی دەنگدانی تایبەت و گشتی، جموجۆڵی هاووڵاتییان ئاسایی دەبێت و هیچ قەدەغەیەکی هاتوچۆ ڕاناگەیەنرێت.

لیژنەکە بڕیارێکی دیکەی گرنگی خستەڕوو سەبارەت بە ناو بنکەکانی دەنگدان. بەپێی وتەی سەرۆکی لیژنەکە، بردنەژوورەوەی کامێرا، مۆبایل، یان هەر ئامێرێکی وێنەگرتنی دیکە بۆ ناو بنکەکانی دەنگدان قەدەغەیە.

ئەم ڕێکارە نوێیە بە مەبەستی پاراستنی نهێنی دەنگدان و سەلامەتی پرۆسەکە گیراوەتەبەر، بە ئامانجی ڕێگریکردن لە هەر هەوڵێک بۆ کاریگەری خستنە سەر دەنگدەران یان پێشێلکردنی یاساکانی هەڵبژاردن.

قەیس محەممەداوی، وتوشیەتی: لیژنەکەیان هەوڵ دەدات کەشێکی لەبار بڕەخسێنێت بۆ ئەوەی هاوڵاتیان و چاودێرە نێودەوڵەتییەکان بتوانن بە ئاسایی سەردانی بنکەکانی دەنگدان بکەن. لەبارەی گشتگیری بڕیارەک وتیشی: ئەم بڕیارەی لیژنەی باڵای ئەمنی هەڵبژاردن، هەموو پارێزگاکانی عێراق دەگرێتەوە.

  • وته‌بێژى هاتوچۆى سلێمانى ڕووداوێكى دڵته‌زێن ئاشكراده‌كات

  • ئێران ترسێكى گه‌وره‌ى لێ نیشتووه‌و دان به‌مه‌ترسیه‌كدا ده‌نێت.. مه‌ترسییه‌كه‌ ڕوونه‌و كاته‌كه‌ى نادیاره‌

  • 37 ساڵە 52 هەزار قوربانی جەنگی عێراق – ئێران بێسه‌روشوێنن

  • شەش ڕۆژ پشوو له‌هه‌رێم ڕاگه‌یه‌نرا

  • هێزێكى ئه‌منیى عێراق چوه‌ خاكى سوریاو چالاكییه‌كى ئه‌نجامدا

  • لەسلێمانی پڕۆژەی دانانی کامێراو GPS بۆ پاسی خوێندکاران دەکەوێتە کار

  • کۆمسیۆنی هەڵبژاردن: ڕۆژی دەنگدان قەدەغەی هاتوچۆ نییە

  • مارکۆ روبیۆ بۆ سودانی: بە خێرایی میلیشیاکانی سەر بە ئێران چەک بکە

  • کەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

سەرەکی