10   کاتژمێر پێش ئێستا 62 جار خوێنراوەتەوە

کەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

ئیرادە میدیا

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە، کە تێیدا ئاماژە بە ئەگەری نمەباران لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای دهۆک و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمی لە ڕۆژانی داهاتوودا دەکرێت.

کەشناسی هەرێم دەڵێت: ئەمڕۆ ئاسمانی پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە و کەرکوک پەڵەهەور دەبێت، لە کاتێکدا لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت. بەڵام لە سنووری پارێزگای دهۆک، هەورەکان چڕتر دەبن و ئەگەری نمەباران لە ناوچە سنوورییەکانی ئەو پارێزگایەدا هەیە.

کەشناسیی هەرێم ئەوەشی خستووەتە ڕوو: سبەینێ پێنجشەممە، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما ١-٣ بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ بەرزدەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمی پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیەن:

هەولێر: 29 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 28 پلەی سیلیزی

دهۆک: 28 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 28 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 32 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 29 پلەی سیلیزی

سۆران: 26 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 19 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 34 پلەی سیلیزی

  • وته‌بێژى هاتوچۆى سلێمانى ڕووداوێكى دڵته‌زێن ئاشكراده‌كات

  • ئێران ترسێكى گه‌وره‌ى لێ نیشتووه‌و دان به‌مه‌ترسیه‌كدا ده‌نێت.. مه‌ترسییه‌كه‌ ڕوونه‌و كاته‌كه‌ى نادیاره‌

  • 37 ساڵە 52 هەزار قوربانی جەنگی عێراق – ئێران بێسه‌روشوێنن

  • شەش ڕۆژ پشوو له‌هه‌رێم ڕاگه‌یه‌نرا

  • هێزێكى ئه‌منیى عێراق چوه‌ خاكى سوریاو چالاكییه‌كى ئه‌نجامدا

  • لەسلێمانی پڕۆژەی دانانی کامێراو GPS بۆ پاسی خوێندکاران دەکەوێتە کار

  • کۆمسیۆنی هەڵبژاردن: ڕۆژی دەنگدان قەدەغەی هاتوچۆ نییە

  • مارکۆ روبیۆ بۆ سودانی: بە خێرایی میلیشیاکانی سەر بە ئێران چەک بکە

  • کەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

سەرەکی