9   کاتژمێر پێش ئێستا 78 جار خوێنراوەتەوە

مارکۆ روبیۆ بۆ سودانی: بە خێرایی میلیشیاکانی سەر بە ئێران چەک بکە

ئیرادە میدیا

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، ماركۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، لە میانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، دووپاتی لە پێویستیی دەستبەجێی چەککردنی میلیشیا چەكدارەكان كردەوە، کە سەروەریی عێراق لاواز دەکەن و لە هەمان کاتدا پیرۆزبایی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانی کرد.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لەلایەن تۆمی پیگۆت، جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بڵاوکرایەوە، ئاماژە بەوە دراوە، کە وەزیری دەرەوەی ئەمریكا جەختی لە گرنگیی چەككردنی ئەو گروپە چەكدارانە كردەوە کە بوونەتە هۆی لاوازكردنی سەروەریی عێراق.

مارکۆ روبیۆ بە توندی ئاماژەی بە میلیشیاكانی سەر بە ئێران لە عێراق کرد و ڕایگەیاند: ئەم گروپانە هەڕەشە لە ژیان و كاروباری ئەمریكییەكان و عێراقییەكان دەكەن، هەروەها سەرچاوە داراییەكانی عێراق لە بەرژەوەندی تاران تاڵان دەكەن. داواشی کرد کە دەبێت بە خێرایی چەک بکرێن.

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد بە بۆنەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە.

مارکۆ روبیۆ، پابەندبوونی ئەمریكای بۆ كاركردنی نزیك لەگەڵ هاوبەشە عێراقییەكان بەمەبەستی پێشخستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەكان دووپاتكردەوە، لەوانە پاراستنی سەروەریی عێراق، پتەوكردنی سەقامگیریی ناوچەكە و بەهێزكردنی پەیوەندییە ئابورییەكان.

  • وته‌بێژى هاتوچۆى سلێمانى ڕووداوێكى دڵته‌زێن ئاشكراده‌كات

  • ئێران ترسێكى گه‌وره‌ى لێ نیشتووه‌و دان به‌مه‌ترسیه‌كدا ده‌نێت.. مه‌ترسییه‌كه‌ ڕوونه‌و كاته‌كه‌ى نادیاره‌

  • 37 ساڵە 52 هەزار قوربانی جەنگی عێراق – ئێران بێسه‌روشوێنن

  • شەش ڕۆژ پشوو له‌هه‌رێم ڕاگه‌یه‌نرا

  • هێزێكى ئه‌منیى عێراق چوه‌ خاكى سوریاو چالاكییه‌كى ئه‌نجامدا

  • لەسلێمانی پڕۆژەی دانانی کامێراو GPS بۆ پاسی خوێندکاران دەکەوێتە کار

  • کۆمسیۆنی هەڵبژاردن: ڕۆژی دەنگدان قەدەغەی هاتوچۆ نییە

  • مارکۆ روبیۆ بۆ سودانی: بە خێرایی میلیشیاکانی سەر بە ئێران چەک بکە

  • کەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

سەرەکی