4   کاتژمێر پێش ئێستا 1001 جار خوێنراوەتەوە

لەسلێمانی پڕۆژەی دانانی کامێراو GPS بۆ پاسی خوێندکاران دەکەوێتە کار

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەوەردەی  سلێمانی  ڕایدەگەیەنێت، لەبارەی دانانی کامێرا و جی پێ ئێس رێنمایی تەواو دراوە بەو کۆمپانیایانەی کە بەشداردەبن لە گواستنەوەی خوێندکاران.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی  دەڵێت “ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥ کۆبوونەوەیەکی تایبەت بۆ بەگەڕخستنی سیستمی کامێرا و جی پێ ئێس  بۆ ناو ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە خوێندکاران هاتوچۆ پێدەکەن، ئەنجامدراوە”.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی پەروەردە “ئامادەکاری و رێنمایی یاسایی پێویست بۆ ئەو کۆمپانیا و لایەنە پەیوەندیدارانە خراوەتەڕوو کە بەشداردەبن لە گواستنەوەی خوێندکاران، تا بە زووترین کات کارە یاساییەکان تەواوبکەن، ئەوەش لەپێناو ئەوەی پرۆژەی دانانی کامێرا و جی پێ ئێس لەناو ئەو ئۆتۆمبێلانەی خوێندکاران هاتوچۆ پێدەکەن بکەوێتەکار”.

بەپێی قسەی بەرپرسانی پەروەردەی سلێمانی، دانانی کامێرا و جی پی ئێس (دیاریکەری شوێن) لەناو پاسی خوێندکاراندا، بۆ کۆنترۆڵکردنی سەرپێچیی شۆفێرانە، ئەویش  لە ئەنجامی سەرپێچیی زۆری شۆفێرانی پاس و تاکسی و، بەهۆی ئەو هەموو رووداوە نەخوازراوانەی کە روو دەدەن، لەکاتی گواستنەوەی خوێندکاران و گەشتی بەهارەو  گەشتە زانستیەکانیاندا. 

بەشێوەیەکی گشتی  دانانی کامێرای چاودێری  و جی پی ئێس لەناو پاسەکانی گواستنەوەی خوێندکاران، پرۆژەیەکە   دایک و باوکان و سەرپەرشتیاران دەتوانن بەشێوەیەکی راستەوخۆ چاودێریی منداڵەکانیان بکەن لە کاتی هاتووچۆیاندا بۆ ناوەندەکانی خوێندن.

  • وته‌بێژى هاتوچۆى سلێمانى ڕووداوێكى دڵته‌زێن ئاشكراده‌كات

  • ئێران ترسێكى گه‌وره‌ى لێ نیشتووه‌و دان به‌مه‌ترسیه‌كدا ده‌نێت.. مه‌ترسییه‌كه‌ ڕوونه‌و كاته‌كه‌ى نادیاره‌

  • 37 ساڵە 52 هەزار قوربانی جەنگی عێراق – ئێران بێسه‌روشوێنن

  • شەش ڕۆژ پشوو له‌هه‌رێم ڕاگه‌یه‌نرا

  • هێزێكى ئه‌منیى عێراق چوه‌ خاكى سوریاو چالاكییه‌كى ئه‌نجامدا

  • لەسلێمانی پڕۆژەی دانانی کامێراو GPS بۆ پاسی خوێندکاران دەکەوێتە کار

  • کۆمسیۆنی هەڵبژاردن: ڕۆژی دەنگدان قەدەغەی هاتوچۆ نییە

  • مارکۆ روبیۆ بۆ سودانی: بە خێرایی میلیشیاکانی سەر بە ئێران چەک بکە

  • کەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

سەرەکی