4   کاتژمێر پێش ئێستا 8566 جار خوێنراوەتەوە

هێزێكى ئه‌منیى عێراق چوه‌ خاكى سوریاو چالاكییه‌كى ئه‌نجامدا

هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەهەماهەنگی لەگەڵ هەواڵگریی سووریا، ئۆپەراسیۆنێکی بۆ دەستگیرکردنی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان لەنێو خاکی سووریا ئەنجامداو چەند تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان‌و کارتێکەرە دەروونییەکان بەهەماهەنگیی ڕاستەوخۆ لەگەڵ بەشی کۆنترۆڵکردنی ماددە هۆشبەرەکان لەسووریا ئۆپەراسیۆنێکی چۆنایەتیان لەنێو خاکی سووریا ئەنجامدا.
 
وەزارەتی ناوخۆی عێراق له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاشكرایكردووه‌، یەکێک لەمەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە چووەتە خاکی سووریاو لەڕێگەی هەماهەنگی هاوبەشی مەیدانی‌و هەواڵگرییەوە، توانیی دەستبەسەر 320 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا بگرێت، ژمارەیەک تۆمەتباری داواکراوی نێودەوڵەتی دەستگیربکات کە بەشێکن لەتۆڕەکانی قاچاخچێتی سنووربەزێن.

عێراق چەندین ڕێککەوتن‌و یاداشتی لێکتێگەیشتنی هاوبەشی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی بازرگانی بەماددە هۆشبەرەکان واژۆکردووەو جارجاره‌ش ئۆپەراسیۆنی هاوبەش بۆ دەستگیرکردنی بازرگانانی ئەو ماددانە ئەنجامدەدەن، ماوەیەک لەمەوبەر "ئۆپەراسیۆنێکی چۆنایەتی سەرکەوتوو لەگەڵ کوه‌یت ئەنجامدا، جگە لەئۆپەراسیۆنەکانی دیکە لەگەڵ ژمارەیەک وڵاتی دراوسێ، وەک بەشێک لەهەماهەنگییە ئەمنی‌و هەواڵگرییە بەردەوامەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان.

  • وته‌بێژى هاتوچۆى سلێمانى ڕووداوێكى دڵته‌زێن ئاشكراده‌كات

  • ئێران ترسێكى گه‌وره‌ى لێ نیشتووه‌و دان به‌مه‌ترسیه‌كدا ده‌نێت.. مه‌ترسییه‌كه‌ ڕوونه‌و كاته‌كه‌ى نادیاره‌

  • 37 ساڵە 52 هەزار قوربانی جەنگی عێراق – ئێران بێسه‌روشوێنن

  • شەش ڕۆژ پشوو له‌هه‌رێم ڕاگه‌یه‌نرا

  • هێزێكى ئه‌منیى عێراق چوه‌ خاكى سوریاو چالاكییه‌كى ئه‌نجامدا

  • لەسلێمانی پڕۆژەی دانانی کامێراو GPS بۆ پاسی خوێندکاران دەکەوێتە کار

  • کۆمسیۆنی هەڵبژاردن: ڕۆژی دەنگدان قەدەغەی هاتوچۆ نییە

  • مارکۆ روبیۆ بۆ سودانی: بە خێرایی میلیشیاکانی سەر بە ئێران چەک بکە

  • کەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

سەرەکی