4   کاتژمێر پێش ئێستا 3410 جار خوێنراوەتەوە

شەش ڕۆژ پشوو له‌هه‌رێم ڕاگه‌یه‌نرا

وەزارەتی پەروەردەى حكومه‌تى هه‌رێم بڕیاریدا لەڕۆژی 6ی 11 تاوەكو 11ى 11ى 2025 دەوامی سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن ببێتە پشوو، ڕۆژی دوای هەڵبژاردن؛ واته‌ ڕۆژى 12ى 11ى 2025 دەوام لەسه‌رجه‌م قوتابخانەو ناوەندەكانی خوێندن دەستپێدەكاتەوە.

بەمەبەستی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی په‌رله‌مانى عێراق، كە بڕیارە لە11ى 11ى ئه‌مساڵ بەڕێوەبچێت، وەزارەتی پەروەردە ئەو ناوەندانەی خوێندن كە دەبنە بنكەی هەڵبژاردن، لەڕۆژی 6ـی 11ـی 2025ـەوە، دەداتە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق.

ئەمڕۆ بەفەرمانێكی وەزاری بەواژۆی ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردە، بڕیاردرا شەش ڕۆژ پشوو لەناوەندەكانی خوێندن ڕابگەیه‌نرێت كە لە6ى 11ى دەستپێدەكات‌و تاوەكو 11ى 11ى 2025 بەردەوامدەبێت، ڕۆژی چوارشەممە 12ى 10ى 2025 دەوام لەناوەندەکانی خوێندن دەستپێدەکاتەوە.

هەر بەبۆنەی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن، پێشتر وەزارەتی پەروەردەی عێراق، هەشت ڕۆژ پشووی لەناوەندەكانی خوێندن ڕاگەیاند.

وەزارەتی پەروەردە كۆمسیۆنی ئاگاداركردووەتەوە، قوتابخانەكان وەك ئەوەی وەریانگرتووە، ڕادەستبكەنەوە بەهەماهەنگی لەگەڵ كارگێڕی ناوەندەكانی خوێندن.

  • وته‌بێژى هاتوچۆى سلێمانى ڕووداوێكى دڵته‌زێن ئاشكراده‌كات

  • ئێران ترسێكى گه‌وره‌ى لێ نیشتووه‌و دان به‌مه‌ترسیه‌كدا ده‌نێت.. مه‌ترسییه‌كه‌ ڕوونه‌و كاته‌كه‌ى نادیاره‌

  • 37 ساڵە 52 هەزار قوربانی جەنگی عێراق – ئێران بێسه‌روشوێنن

  • شەش ڕۆژ پشوو له‌هه‌رێم ڕاگه‌یه‌نرا

  • هێزێكى ئه‌منیى عێراق چوه‌ خاكى سوریاو چالاكییه‌كى ئه‌نجامدا

  • لەسلێمانی پڕۆژەی دانانی کامێراو GPS بۆ پاسی خوێندکاران دەکەوێتە کار

  • کۆمسیۆنی هەڵبژاردن: ڕۆژی دەنگدان قەدەغەی هاتوچۆ نییە

  • مارکۆ روبیۆ بۆ سودانی: بە خێرایی میلیشیاکانی سەر بە ئێران چەک بکە

  • کەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

سەرەکی