5   کاتژمێر پێش ئێستا 107 جار خوێنراوەتەوە

محمود مەشهەدانی: میلیشیاکان دەستبەرداری یاسای حەشدی شەعبی بوون

ئیرادە میدیا

مەحمود مەشهەدانی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، لە چاوپێكەوتنێكی تایبەتدا چەندین نهێنی لەبارەی هەوڵە ناوخۆیی و دەرەکییەکان بۆ تێنەپەڕاندنی یاسای حەشدی شەعبی ئاشکرا کرد، بە تایبەتی ئاماژەی بە فشارەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و هەڕەشەی ئیسرائیل کرد.

مەشهەدانی ڕایگەیاند: لە کاتی هەوڵەکان بۆ تێپەڕاندنی یاسای حەشدی شەعبی، فشارەکانی ئەمریكا گەیشتە ئەو ئاستەی کە هەڕەشە بە کامپی هۆل و هەڵگرتنی پارێزبەندی سیاسی و ئەمنی بکات.

سەرۆکی پەرلەمان، وتویەتی: ئەمەریکییەکان داوایان لە سەرکردە سیاسی و ئاینییە شیعەکان کردووە ئەو یاسایە پەسەند نەکەن و جەختی لەوە کردەوە کە هێزە شیعەکان قەناعەتیان پێکرا واز لە دەرکردنی ئەو یاسایە بهێنن، سەرەڕای ئەوەی کە دەکرا یاساکە دەربکرێت.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، مەشهەدانی ئاشکرای کرد: ئیسرائیل هەوڵیدا عێراق بۆردوومان بکات، بەڵام ئەمریکییەکان ڕێگەیان نەدا. ئەمە بەشێک بووە لە گوشارە نێودەوڵەتییەکان بۆ ڕێگریکردن لە پەسەندکردنی یاسای حەشدی شەعبی لە پەرلەمان.

مەحمود مەشهەدانی داوای گۆڕانکاری بنەڕەتی لە سیستەمی حوکمڕانی عێراقدا کرد و وتی: عێراق سەقامگیری نابێت تا لە وڵاتی پێکهاتەکانەوە نەگۆڕێت بۆ وڵاتی هاوڵاتیبوون.

  • وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌باره‌ى دوو ته‌قینه‌وه‌ ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

  • دۆستێکی کورد دەبێتە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

  • محمود مەشهەدانی: میلیشیاکان دەستبەرداری یاسای حەشدی شەعبی بوون

  • شاندی دەم پارتی دەچنە لای ئەردۆغان, بۆچی دەچن؟

  • لەئەنبار چەكدارانی داعش په‌لامارى دوو شوانكارەیانداو هەردووكیان كوژران

  • ناتانیاهۆ هۆشداریى به‌توركیا ده‌دات‌و ده‌ڵێت: بونى سه‌ربازه‌كانت له‌غه‌ززه‌ هێڵى سووره‌

  • وته‌بێژى هاتوچۆى سلێمانى ڕووداوێكى دڵته‌زێن ئاشكراده‌كات

  • ئێران ترسێكى گه‌وره‌ى لێ نیشتووه‌و دان به‌مه‌ترسیه‌كدا ده‌نێت.. مه‌ترسییه‌كه‌ ڕوونه‌و كاته‌كه‌ى نادیاره‌

  • 37 ساڵە 52 هەزار قوربانی جەنگی عێراق – ئێران بێسه‌روشوێنن

سەرەکی