9   کاتژمێر پێش ئێستا 4901 جار خوێنراوەتەوە

ڕه‌خنه‌یه‌كى توند له‌سودانى مالیكى ڕووبه‌ڕووى دۆخێكى سه‌خت كرده‌وه‌

لەچاوپێکەتنێکی ڕۆژنامەوانیدا، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا،  ڕەخنەی تووندی لەبەشداریکردنی محه‌مه‌د شیاع سودانى لەکۆنفرانسی شەرمەلشێخ گرت، ئەمەش وایکرد بەگوێرەی هاوپەیمانەتییەکەی مالیکی، دووجار چاوپێکەوتنەکە لەیوتیوب بسڕدرێتەوە. 

لەچاوپێکەوتنەکەیدا، نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، ڕەخنەی تووندی لەبەشداریکردنی عێراق لەکۆنفڕانسی شەرمەلشێخ گرت‌و بەهەنگاوێک بەرەو ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل وەسفیکردو ئاماژەی بەوەدا، کە هەر کەسێک چاودێری دۆخەکە بکات، بەباشی دەزانێت کە هەموو ئەوەی لەوێ ڕوویدا، هەنگاوێک بوو بۆ ئاساییکردنەوە، بۆیە من ئاواتەخوازی بەشداریکردنی عێراق نەبووم‌و نامەوێت عێراق ببێتە هاوبەش لەکۆنفرانسێکی ئاساییکردنەوە، یان کۆنفرانسێک بۆ چارەسەری دوو دەوڵەتی فەڵەستینی‌و ئیسرائیلی بکرێت.

یاسر مالیکی ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، ڕایگەیاند، لێدوانەکانی مالیکی هەموو خاڵەکانی خستووەتەسەر پیتەکان، ئەمەش وایکردووە بۆ شاردنەوەی ڕاستییەکان لەخەڵک، چاوپێکەوتنەکە دووجار لەیوتیوب بسڕدرێتەوە. 

یاسر مالیکی ئاماژەی بەوەشدا، سڕینەوەی چاوپێکەوتنەکە هەوڵێکە بۆ داپۆشینی ئەو بابەتانەی کە سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا سەبارەت بەشێوازی پێدانی زیادکردنەکان‌و بەڕێوەبردنی کاروباری دەوڵەت لەڕێگەی بەدەرکردنەوە باسی لێوەکردوون، هاوکات وەک هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بەکارهێنانی دامەزراوەکانی دەوڵەت بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخی گشتیی وڵات بەپێشێلکارییەک دەزانن کە پێویستی بەلێپرسینەوەو سەرکۆنەکردن هەیە.

  • ئیسرائیل هێرشێكى قورسى ئه‌نجامداو كوژراوو بریندارێكى زۆر هه‌یه‌

  • هه‌سه‌ده‌ ڕێگریى له‌ماڵوێرانییه‌كى گه‌وره‌ ده‌كات

  • بڕیارى شه‌ڕ درایه‌وه‌.. ناتانیاهۆ بۆ سوپاكه‌ى: له‌غه‌ززه‌ ده‌ستپێبكه‌نه‌وه‌

  • ئه‌بو محه‌مه‌د كێیه‌و چى كردووه‌؟ ده‌زگاى ئاسایش زانیاریى هه‌ستیارو مه‌ترسیدار ئاشكراده‌كات

  • له‌مانگه‌ ده‌ستكرده‌كانه‌وه‌ چاودێریى ئێران ده‌كرێت... له‌چیاكانى ئێران چى ڕووده‌دات؟

  • حزبوڵڵا كۆتا بڕیاریداو ئه‌مریكاو ئیسرائیلى یه‌كلاكرده‌وه‌

  • خه‌ڵكى سوریایه‌و له‌عێراقه‌وه‌ بانگه‌شه‌ بۆ داعش ده‌كات.. ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى بڕیارى چى دا؟

  • ڕه‌خنه‌یه‌كى توند له‌سودانى مالیكى ڕووبه‌ڕووى دۆخێكى سه‌خت كرده‌وه‌

  • مەلا بەختیار: هیچ كێشه‌یه‌كى شه‌خسیم له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانى نییه‌

سەرەکی