6   کاتژمێر پێش ئێستا 6927 جار خوێنراوەتەوە

ئه‌بو محه‌مه‌د كێیه‌و چى كردووه‌؟ ده‌زگاى ئاسایش زانیاریى هه‌ستیارو مه‌ترسیدار ئاشكراده‌كات

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاند، لەبەغدا ئەندامێکی داعشیان دەستگیرکردووە کە لەساڵی 2014وە بەشداریی لەدەیان هێرشی ڕێکخراوەکە بۆسەر هێزە ئەمنییەکانی عێراقدا کردووەو بەهۆیانەوە 19 ئەندامی هێزە ئەمنییەکان کوژراون.

لەعێراق ناوەناوە شانە نوستووەکانی داعش دەستگیردەکرێن‌و دەکرێنە ئامانج، بەشێکیان دوای نەمانی ڕێکخراوەکە ناسنامەی خۆیان دەشارنەوەو لەشارو شارۆچکەکاندا بەنهێنی ژیان دەکەن، بۆیەش هێزە ئەمنییەکان لەگەڵ دەستکەوتنی زانیاریی لەبارەیانەوە دەستگیریان دەکەن.

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕاگەیه‌نراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و نوسیویه‌تى، "ئەوکەسەی دەستگیرکراوە ناوی ئەبو محەممەدەو لەساڵی 2014وە پەیوەندیی بەداعشەوە کردووە، لەو ماوەیەدا لەچەندین هێرشدا بەشداربووە کە بوونەتەهۆی کوژرانی 19 ئەندامی سوپاو هێزەکانی حەشدی شەعبی".

ئەوەشیخستووەتەڕوو، ئەو ئەندامەی داعش لەناوچەی زوبع-فەلوجە بەرپرسی کاروباری لۆجستی‌و کارگێڕیی ڕێکخراوەکە بووە، دواتر بۆ سووریا هەڵاتووەو بەمدواییانەش بەنهێنی بۆ بەغدا گەڕاوەتەوە، بەڵام دوای چاودێریکردنی، لەئۆپەراسیۆنێکدا دەستگیرکراوەو ڕادەستی دادگا کراوە.

  • ئیسرائیل هێرشێكى قورسى ئه‌نجامداو كوژراوو بریندارێكى زۆر هه‌یه‌

  • هه‌سه‌ده‌ ڕێگریى له‌ماڵوێرانییه‌كى گه‌وره‌ ده‌كات

  • بڕیارى شه‌ڕ درایه‌وه‌.. ناتانیاهۆ بۆ سوپاكه‌ى: له‌غه‌ززه‌ ده‌ستپێبكه‌نه‌وه‌

  • ئه‌بو محه‌مه‌د كێیه‌و چى كردووه‌؟ ده‌زگاى ئاسایش زانیاریى هه‌ستیارو مه‌ترسیدار ئاشكراده‌كات

  • له‌مانگه‌ ده‌ستكرده‌كانه‌وه‌ چاودێریى ئێران ده‌كرێت... له‌چیاكانى ئێران چى ڕووده‌دات؟

  • حزبوڵڵا كۆتا بڕیاریداو ئه‌مریكاو ئیسرائیلى یه‌كلاكرده‌وه‌

  • خه‌ڵكى سوریایه‌و له‌عێراقه‌وه‌ بانگه‌شه‌ بۆ داعش ده‌كات.. ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى بڕیارى چى دا؟

  • ڕه‌خنه‌یه‌كى توند له‌سودانى مالیكى ڕووبه‌ڕووى دۆخێكى سه‌خت كرده‌وه‌

  • مەلا بەختیار: هیچ كێشه‌یه‌كى شه‌خسیم له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانى نییه‌

سەرەکی