2   کاتژمێر پێش ئێستا 4519 جار خوێنراوەتەوە

ئیسرائیل هێرشێكى قورسى ئه‌نجامداو كوژراوو بریندارێكى زۆر هه‌یه‌

بەبیانووی کردنە ئامانجی هێزەکانیان لەشاری ڕەفەح، دوای ڕاوێژپێکردن بەبەرپرسانی باڵای سەربازیی وڵاتەکەی، بنیامین ناتانیاهۆ فەرمانی بەسوپای ئیسرائیل کرد بەتوندی بۆردوومانی کەرتی غەززە بکەن.

دوای دوو هەفتە لەوەستانی شەڕ، بەفەرمانی ڕاستەوخۆی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە دەستیپێکردەوە، ئەمەش دوای کوژرانی ئەفسەرو سەربازێک‌و برینداربوونی سەربازێکی دیکەی لەڕەفه‌ح لەباشووری کەرتی غەززە.

بەپێی فەرمانەکەی ناتانیاهۆ، سوپای ئیسرائیل هێرشی ئاسمانیکردەسەر کەرتی غەززەو چەند ناوچەیەکی کەرتەکەی بۆردوومانکرد.

بەرپرسێکی ئیسرائیل بەپێگەی ئەکسیۆسی ئەمریکی وتووه‌، "پێش هێرشەکان ئیسرائیل ئیدارەی سەرۆک ترەمپ ئاگادارکردووەتەوە".

فریاگوزاری کەرتی غەززەش دەڵێت، لەئەنجامی هێرشەکە نۆ کەس کوژراون‌و 15 کەسی دیکەش برینداربوون.

هاوکات؛ بزووتنەوەی حەماس ناڕەزایەتی خۆی بەرامبەر هێرشەکان دەربڕیی‌و ڕایگەیاند، بەهیچ شێوەیەک هێرشمان نەکردووەتەسەر سەربازانی ئیسرائیل‌و دووپاتیدەکەینەوە بەئاگربەست پابەندین، داواشیان لەوڵاتانی نێوەندگیرکرد فشاربخەنەسەر ئیسرائیل بۆ ئەوەی پابەندبێت بەئاگربەستەوە.

لەلایەکی دیکەوه‌ یسرائیل کاتز وەزیری بەرگریی ئیسرائیلیش هۆشداریدایە حەماس کە بەهێرشکردنەسەر سەربازەکانمان حەماس "هێڵی سووڕی تێپەڕاندووەو باجی قورس دەدات"و بەهێزێکی زۆرە وەڵامیان دەدەینەوە.

ئیدارەی ترەمپیش دڵنیاییدا ئاگربەست لەنێوان ئیسرائیل‌و حەماس بەردەوامدەبێت‌و جەی دی ڤانس جێگری ترەمپ وتی، "ئەوەی ڕوویداوە تەنها وەڵامدانەوەی ئیسرائیل بووە بۆ هێرشی بزووتنەوەی حەماس بۆ سەر سەربازێکی ئیسرائیلی".

  • ئیسرائیل هێرشێكى قورسى ئه‌نجامداو كوژراوو بریندارێكى زۆر هه‌یه‌

  • هه‌سه‌ده‌ ڕێگریى له‌ماڵوێرانییه‌كى گه‌وره‌ ده‌كات

  • بڕیارى شه‌ڕ درایه‌وه‌.. ناتانیاهۆ بۆ سوپاكه‌ى: له‌غه‌ززه‌ ده‌ستپێبكه‌نه‌وه‌

  • ئه‌بو محه‌مه‌د كێیه‌و چى كردووه‌؟ ده‌زگاى ئاسایش زانیاریى هه‌ستیارو مه‌ترسیدار ئاشكراده‌كات

  • له‌مانگه‌ ده‌ستكرده‌كانه‌وه‌ چاودێریى ئێران ده‌كرێت... له‌چیاكانى ئێران چى ڕووده‌دات؟

  • حزبوڵڵا كۆتا بڕیاریداو ئه‌مریكاو ئیسرائیلى یه‌كلاكرده‌وه‌

  • خه‌ڵكى سوریایه‌و له‌عێراقه‌وه‌ بانگه‌شه‌ بۆ داعش ده‌كات.. ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى بڕیارى چى دا؟

  • ڕه‌خنه‌یه‌كى توند له‌سودانى مالیكى ڕووبه‌ڕووى دۆخێكى سه‌خت كرده‌وه‌

  • مەلا بەختیار: هیچ كێشه‌یه‌كى شه‌خسیم له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانى نییه‌

سەرەکی