5   کاتژمێر پێش ئێستا 13201 جار خوێنراوەتەوە

هه‌سه‌ده‌ ڕێگریى له‌ماڵوێرانییه‌كى گه‌وره‌ ده‌كات

هێزه‌كانى ئاسایشى ناوخۆى ڕۆژئاواى كوردستان به‌هاوكاریى شه‌ڕڤانانى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) ڕێگرییان له‌ماڵوێرانییه‌كى گه‌وره‌ كرد، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌ڵێت، "كۆمپانیایه‌ك ویستوویه‌تى قۆڵبڕینێكى گه‌وره‌ ئه‌نجامبدات، به‌ڵام ڕێگه‌ى لێگیراو خاوه‌نه‌كه‌ى ده‌ستگیركرا".

سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ت له‌ڕۆژئاواى كوردستانه‌وه‌ به‌ئیراده‌ى وت، "بەتۆمەتی ساختەکاریی‌و قۆڵبڕینێكى گه‌وره‌ى دوو ملیۆن دۆلارى، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ئەلحەرامی بۆ حەواڵەکردن دەستگیرکرا".

سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شى ڕوونكرده‌وه‌، "هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی سه‌ر به‌هه‌سه‌ده‌، لەشارى حەسەکە بەڕێوه‌بەری ئەلحەرام-ى بۆ حەواڵەکردن دەستگیرکرد كه‌ تۆمەتباره‌ کرد بەفێڵکردن لەژمارەیەک وەبەرهێنەران لەپڕۆژەیەکی وەبەرهێنانی خەیاڵیدا بەبەهای زیاتر لەدوو ملیۆن دۆلار".

ئه‌وه‌شى وت، "بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە کە ئەو بەڕێوەبەرە دەستگیرکراوە، هەماهەنگی لەگەڵ کۆمەڵێک کەسی نیشتەجێی دانیمارک کردووە بۆ پەرەپێدانی پڕۆژەیەکی خەیاڵی بازاڕی بۆرسە".

سه‌رچاوه‌كه‌ زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت:"پیلانه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌ك بوه‌، لەمانگەکانی یەکەمدا قازانج دابەشبكرێت بۆ بەدەستهێنانی متمانەی وەبەرهێنەران، دواترو دواى به‌ده‌ستهێنانى قازانجێكى زۆر، پڕۆژەکە ڕابگرن‌و به‌رپرسانى كۆمپانیاكه‌ش خۆیان ون بكه‌ن‌و به‌وه‌ش ماڵوێرانییه‌كى زۆر دروستبكه‌ن".

هه‌روه‌ك سه‌رچاوه‌كه‌ وتى، "تائێستا تۆمەتبار لەژێر لێکۆڵینەوەدایەو لایەنه‌ ئه‌منیه‌كانیش بەردەوامن لەبەدواداچوون بۆ ئەو پارانەى وه‌ریانگرتوون له‌گه‌ڵ وەرگرتنەوەی مافەکان لەناوخۆو دەرەوەی وڵاتیش".

  • ئیسرائیل هێرشێكى قورسى ئه‌نجامداو كوژراوو بریندارێكى زۆر هه‌یه‌

  • هه‌سه‌ده‌ ڕێگریى له‌ماڵوێرانییه‌كى گه‌وره‌ ده‌كات

  • بڕیارى شه‌ڕ درایه‌وه‌.. ناتانیاهۆ بۆ سوپاكه‌ى: له‌غه‌ززه‌ ده‌ستپێبكه‌نه‌وه‌

  • ئه‌بو محه‌مه‌د كێیه‌و چى كردووه‌؟ ده‌زگاى ئاسایش زانیاریى هه‌ستیارو مه‌ترسیدار ئاشكراده‌كات

  • له‌مانگه‌ ده‌ستكرده‌كانه‌وه‌ چاودێریى ئێران ده‌كرێت... له‌چیاكانى ئێران چى ڕووده‌دات؟

  • حزبوڵڵا كۆتا بڕیاریداو ئه‌مریكاو ئیسرائیلى یه‌كلاكرده‌وه‌

  • خه‌ڵكى سوریایه‌و له‌عێراقه‌وه‌ بانگه‌شه‌ بۆ داعش ده‌كات.. ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى بڕیارى چى دا؟

  • ڕه‌خنه‌یه‌كى توند له‌سودانى مالیكى ڕووبه‌ڕووى دۆخێكى سه‌خت كرده‌وه‌

  • مەلا بەختیار: هیچ كێشه‌یه‌كى شه‌خسیم له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانى نییه‌

سەرەکی