3   کاتژمێر پێش ئێستا 4600 جار خوێنراوەتەوە

ئێران شەڕێکی بەوەکالەت لەسەر جێنشینی خامنەیی.. گورزی گه‌وره‌ لەکوڕی ڕێبەری باڵا درا

ماوەی چەند هەفتەیەکە ئێران شاهیدی پەرەسەندنی گرژییە سیاسییەکانی نێوان ناوەندەکانی دەسەڵاتی ناو ڕژێمە، بەتایبەتی لەنێوان ئەو توندڕەوانەی کە لەلایەک ئەنجوومەنی شورایان کۆنترۆڵکردووەو حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری پێشووی میانڕەوو محەمەد جەواد زەریف وەزیری پێشووی دەرەوەی وڵاتەکە لەلایەکی دیکەوە.

زەریف چەند مانگێک لەمەوبەر ناچاربوو دەست لەپۆستەکەی وەک جێگری سەرۆک کۆمار بۆ کاروباری دەرەوە بکێشێتەوە.

ئەو ڕووبەڕووبوونەوەیه‌ى ئێستا ده‌گوزه‌رێت چەندین لایه‌نى له‌خۆگرتووه‌ لەوانەش، پرسی ئەتۆمیی، دانوستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ واشنتۆن، ئەدای حکومەتی ڕووحانی لەدانوستانە ئەتۆمییەکان، تیرۆرکردنی ژەنەڕاڵ قاسم سولەیمانی، پەیوەندیی لەگەڵ ڕووسیاو چین‌و یاسای ئیجباری حیجاب.

مشتومڕەکە دوای ئەوە دەستیپێکرد کە ئەوروپییەکان میکانیزمی دەستپێکردنی ڕێککەوتنی ئەتۆمییان دەستپێکرد، به‌ڵام دژبه‌ره‌كان ڕەخنەیان لەقبوڵکردنی ئەو میکانیزمە لەلایەن زەریف‌و ڕۆحانی گرت کاتێک لەساڵی 2015دا ڕێککەوتنەکە کراو تۆمەتباریان کرد بەوەی کە عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵاى ئێرانیان هەڵخەڵەتاند تا ڕازیبوون بەو ڕێککەوتنە.

زەریف لەوەڵامدا ڕووسیای بەتێکدانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی تاران تۆمەتبارکردو ڕایگەیاند، ڕووسەکان هەر لەسەرەتاوە دژایەتی ڕێککەوتنی ئەتۆمییان کردووە، چونکە "هێڵی سووری ئەوان پەیوەندییە ئاساییەکانی نێوان ئێران‌و جیهانە".

لەبەرامبەردا ڕۆحانی وتى، ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی ڕووسیا دوای کشانەوەی دۆناڵد ترەمپ لەڕێککەوتنی ئەتۆمیی، دۆناڵد ترەمپ هاوتا ڕووسیه‌كه‌ى ئاگادارکردۆتەوە کە "ئێران به‌قۆناغ لەڕێککەوتنەکە دەکشێتەوە، له‌به‌رامبه‌ریشدا بڕیاردراوه‌ بڕیارنامەکان‌و سزاکانی نەتەوەیەکگرتووەکان بگەڕێنەوە، بەڵام تاران بەژیرانە مامەڵەی کردو نەیکرد".

قەیرانەکە کاتێک پەرەیسەند کە عەلی شەمخانی ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵاى ئێران دەستێوەردانی لەدژی ڕۆحانی‌و زەریف کرد..

محەممەد عەلی جەعفەری
فەرماندەی پێشووی سوپای پاسداران، ڕۆحانی بە"هاندانی گەشەپێدانی پیشەسازی مووشەک‌و گرنگیدان بەبودجەی بەرگریی" تۆمەتبارکرد، ئەمەش بووە هۆی هۆشداریدان لەلایەن ڕاوێژکاری ڕۆحانی، حسامەدین ئاشنا، سەبارەت بە"کردنەوەی سندوقی پاندۆرا"، هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی بەڵگەنامە لەسەر "دەستکەوتە داراییەکانی فەرماندەکانی سوپای پاسداران" ده‌كات.

لەدانیشتنێكى پەرلەمانى ئێراندا، محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمان، هێرشیکردەسەر زەریف‌و ڕۆحانی‌و تۆمەتباریكردن بەزیانگەیاندن بە پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ ڕوسیا بەئامانجی گەیاندنی ئەو وڵاتە بۆ لێواری داڕمان.

له‌گرته‌یه‌كى ڤیدیۆییدا ده‌ركه‌وتووه‌، پەرلەمانتارانى په‌رله‌مانى ئێران له‌و دانیشتنه‌ى قالیباف دژى زه‌ریف‌و ڕۆحانى قسه‌یكردووه‌، دروشمی "مەرگ بۆ فێرێدون"یان وتووه‌ته‌وه‌ کە ئاماژەیە بۆ ناوی بنەماڵەی ڕوحانی پێش شۆڕش.

له‌وباره‌یه‌وه‌ مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆكى ئێران هه‌ڵوێستى خۆی سەبارەت بەبەرپرسیارێتی بارودۆخی ئابوری ترسناک لەگەڵ دژبه‌ره‌كان ئاشكراكردو تۆمه‌تباریكردن‌و وتى، "ئێران لەسەر دەریاچەیەکی نەوت‌و گاز ژیان ده‌كات، بەڵام ئێمە خه‌ڵكه‌كه‌ى برسیین".

له‌دوایین گۆڕانكارییه‌كانى ئێرانیشدا لێبوردنى حكومه‌ته‌كه‌ى پزیشكیانه‌ سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى حیجاب‌و هاوكات بڵاوبوونەوەی کۆنسێرتەکانی سه‌رشه‌قامه‌كان‌و تێكه‌ڵبوونى كچ‌و كوڕى ئێرانه‌، ئه‌مه‌ش دژبه‌ره‌كانى حكومه‌تى ئێستاى تارانى به‌دواى خۆیدا هێناوه‌و ده‌ڵێن: پزیشكیان میانڕه‌وه‌و حیجابى هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه‌.

لاى خۆیشییه‌وه‌ محەمەد خاتەمی سەرۆک کۆماری پێشووتری ڕیفۆرمخوازانیش وتوویه‌تى، "سه‌باره‌ت به‌و په‌یامه‌ى پزیشكیان كه‌ وتوویه‌تى توركیا نه‌وتى نییه‌و خۆشبه‌خت‌و تێرن، به‌ڵام ئێمه‌ نه‌وتمان هه‌یه‌و برسین، نامەوێت بڵێم تورکیا مۆدێلێکە بۆ ئێمە، بەڵام تورکیا یەک دڵۆپ نەوتی نییە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەمڕۆ لەڕێگەی گەشتیاریی‌و پیشەسازییەوە توانیویەتی زۆر لەوە زیاتر پێشبکەوێت كه‌ ئێمە نەوتمان هه‌یه‌".

چاودێرانی ئێران پێیانوایە، هۆکاری ڕاستەقینەی ئەم کەشوهەوا گرژییە، شەڕی بەوەکالەت لەسەر جێنشینی عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵاى ئێستای ئێرانە.

ئەمەش دوای ئەوەدێت کە ئەنجوومەنی شارەزایان چەندینجار نەیتوانی لەسەر جێنشینێک ڕێکبکەوێت‌و دژبه‌ره‌كانى ئێستاى ده‌سه‌ڵاتى حوكمڕان، کاندیدێکی بەهێزیان نەبوو دوای ئەوەی خامنەیی پێداگری لەسەر دوورخستنەوەی موجتەبای کوڕی لەلیستی کاندیدەکانی جێنشینی کرد.

  • ئێران شەڕێکی بەوەکالەت لەسەر جێنشینی خامنەیی.. گورزی گه‌وره‌ لەکوڕی ڕێبەری باڵا درا

  • هه‌نگاو به‌دواى هه‌نگاوى په‌كه‌كه‌و بێده‌نگى ئه‌ردۆغان‌و حكومه‌تى توركیا

  • پیاوى بڕیارو ڕۆژه‌ سه‌خته‌كانى ئه‌مریكا.. له‌یه‌مه‌ن‌و دواتر بۆ هه‌ولێر پاشان بۆ به‌غداو ئێستا ده‌چێته‌ غه‌زه‌

  • عومه‌ر ئۆمسێن دومه‌ڵه‌كه‌ى سه‌ر دڵى شه‌رع

  • ئه‌مساڵ چه‌ند مووچه‌ ده‌درێت‌و چه‌ندیش ده‌فه‌وتێت؟

  • دواى ئه‌مریكا به‌ریتانیاش بڕیارێكى له‌باره‌ى گروپه‌كه‌ى ئه‌حمه‌د شه‌رعه‌وه‌ ده‌ركرد

  • هه‌واڵێكى ناخۆش بۆ ئێران.. نوێنه‌ره‌كه‌ى تره‌مپ بۆ عێراق كێیه‌؟

  • له‌باشورى ئێران چ ده‌گوزه‌رێت؟ بۆچى سه‌رۆك هۆزه‌كان ده‌كوژرێن؟

  • بن غه‌فیر داوا له‌ناتانیاهۆ ده‌كات هێرشبكرێته‌وه‌سه‌ر غه‌ززه‌

سەرەکی