9   کاتژمێر پێش ئێستا 4166 جار خوێنراوەتەوە

خه‌ڵكى سوریایه‌و له‌عێراقه‌وه‌ بانگه‌شه‌ بۆ داعش ده‌كات.. ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى بڕیارى چى دا؟

ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق بەیاننامەیەکی سەبارەت بەو هەواڵانە بڵاوکردەوە کە تایبه‌ت به‌ لەسێدارەدانی کەسێکی سوری بەهۆی ئه‌وه‌ى گوایه‌ ئه‌حمه‌د شه‌رعى سه‌رۆكى سوریاى به‌شكۆمه‌ند زانیوه‌، ئه‌نجومه‌نى ده‌ڵێت:"ئه‌وكه‌سه‌ مه‌به‌ستى شه‌رع نه‌بووه‌و باسى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى كردووه‌".

دەسەڵاتی دادوەری لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، "ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری ڕوونیدەکاتەوە کە هەندێک سایتی سۆشیال میدیا وێنەی بڕیارێکی حوکمیان بڵاوکردووەتەوە کە لەلایەن دادگای تاوانەکانی نەجەفەوە دەرچووەو سزای لەسێدارەدان لەخۆدەگرێت دژی سزادراوێک کە ڕەگەزنامەی سورییە، بەبیانووی ئەوەی گوایه‌ ڤیدیۆییه‌كى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكى سوریاى به‌شكۆمه‌ندو سه‌رۆكێكى گرنگ زانیوه‌".

له‌و ڕووه‌شه‌وه‌ ده‌ڵێت:"ئه‌و هه‌واڵانه‌ ڕاست نین، چونكه‌ ئه‌وكه‌سه‌ى ده‌ستگیركراوه‌و سزاى له‌سێداره‌دانى بۆ ده‌ركراوه‌، داعشه‌و هه‌موو ئه‌و ڤیدیۆیانه‌ى بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، تایبه‌ت به‌وه‌ى كه‌ به‌رده‌وام وێنه‌و په‌یام‌و ڤیدیۆكانى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى ئه‌میرى له‌ناوچووى داعشى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌".

ئه‌وه‌ش هاتووه‌، "ئه‌و سورییه‌، له‌ڤیدیۆیه‌كدا سوپاسى به‌غدادى كردووه‌ كه‌ چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى‌و سه‌ربازو پۆلیس‌و خه‌ڵكى عێراقى كردووه‌ته‌ ئامانج‌و كوشتوونى".

له‌به‌شێكى دیكه‌ى ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش ڕوونكراوه‌ته‌وه‌، ئه‌و كه‌سه‌ به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك سووریه‌ داوای لەخەڵک کردووە بچنە ناو گروپى تیرۆریستى داعش‌و چه‌ك هه‌ڵبگرن له‌دژى حكومه‌تى عێراق.

هه‌روه‌ك ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ ده‌ڵێت، "هه‌موو ئه‌و ڤیدیۆیانه‌ى ئه‌وكه‌سه‌ بڵاویكردوونه‌ته‌وه‌، له‌پشتیه‌وه‌ وێنه‌یه‌كى ئیمامى عه‌لى هه‌ڵواسیوه‌و داوا له‌خه‌ڵك ده‌كات په‌یوه‌ندیى به‌داعشه‌وه‌ بكه‌ن‌و چه‌ك دژى حكومه‌تى عێراق هه‌ڵبگرن".

  • ئیسرائیل هێرشێكى قورسى ئه‌نجامداو كوژراوو بریندارێكى زۆر هه‌یه‌

  • هه‌سه‌ده‌ ڕێگریى له‌ماڵوێرانییه‌كى گه‌وره‌ ده‌كات

  • بڕیارى شه‌ڕ درایه‌وه‌.. ناتانیاهۆ بۆ سوپاكه‌ى: له‌غه‌ززه‌ ده‌ستپێبكه‌نه‌وه‌

  • ئه‌بو محه‌مه‌د كێیه‌و چى كردووه‌؟ ده‌زگاى ئاسایش زانیاریى هه‌ستیارو مه‌ترسیدار ئاشكراده‌كات

  • له‌مانگه‌ ده‌ستكرده‌كانه‌وه‌ چاودێریى ئێران ده‌كرێت... له‌چیاكانى ئێران چى ڕووده‌دات؟

  • حزبوڵڵا كۆتا بڕیاریداو ئه‌مریكاو ئیسرائیلى یه‌كلاكرده‌وه‌

  • خه‌ڵكى سوریایه‌و له‌عێراقه‌وه‌ بانگه‌شه‌ بۆ داعش ده‌كات.. ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى بڕیارى چى دا؟

  • ڕه‌خنه‌یه‌كى توند له‌سودانى مالیكى ڕووبه‌ڕووى دۆخێكى سه‌خت كرده‌وه‌

  • مەلا بەختیار: هیچ كێشه‌یه‌كى شه‌خسیم له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانى نییه‌

سەرەکی