8   کاتژمێر پێش ئێستا 5069 جار خوێنراوەتەوە

حزبوڵڵا كۆتا بڕیاریداو ئه‌مریكاو ئیسرائیلى یه‌كلاكرده‌وه‌

هۆشداریی زیاتر دەدرێتە لوبنان لەوەی بخزێنرێتە ناو شەڕێکی نوێ کە ڕەنگە زۆر مەترسیدار بێت، ئەمەش بەهۆی حزبوڵڵای لوبنانیەوەیە کە ڕەتیدەکاتەوە چەک دابنێت‌و پابەندە بەبژاردەی مقاوەمە، هاوکات ئەمریکاو میسریش هەوڵی ڕێگریکردن لەدۆخەکە دەدەن.

توێژەری سیاسی 'نیزال سەبع' لەوبارەوە وتی: لوبنان لەلێواری قۆناغێکی گرینگدایە کە دەتوانێت چارەنووسی ئەمنی‌و سیاسیی خۆی بۆ قۆناغەکانی داهاتوودا دیاریبکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، لوبنان لە قۆناغێکی زۆر هەستیاردایە، چونکە حزبوڵڵا بە ڕەتکردنەوەی دانانی چەک ڕووبەڕووی قەیرانێکی خراپ دەبێتەوە، گوتیشی: ڕەنگە حزبوڵڵا هێشتا هەستی بە کاردانەوەکانی 7ـی ئۆکتۆبەر نەکردبێت کە ئەو گۆڕانکارییانەی لە ناوچەکەدا ڕوویداوە، هاوسەنگی هێزی لە ناوچەکەدا چۆن گۆڕیوە.

سەبع ڕاشیگەیاند، پارتەکە هێشتا دیلی تێگەیشتنێکی پێشوویەتی بۆ توانا سەربازییەکانی، هەرچەندە ڕاستییەکان ئەوەمان پێ دەڵێت، گۆڕانکارییەکی گەورە بەسەر ناوچەکەدا هاتووە، سووریا کەوت کەرتی غەززە وێران بووە و حزبوڵڵاش گورزێکی خراپی بەرکەوتووە.

ئەو توێژەرە باس لە نامەکەی نەعیم قاسم، ئەمینداریی گشتیی حزبوڵڵا دەکات کە بۆ مۆرگان ئۆرتاگۆس نێردەی ئەمریکای ناردبوو، کە هەڵوێستی خۆیان ڕاگەیاندبوو "ئامادەنین چەک دانێن"، ئەمەش لوبنان ڕووبەڕووی هەڕەشە دەکاتەوەو دۆخی سیاسیی‌و ئاسایش‌و سەقامگیریی داهاتووی وڵاتەکە دەخاتە مەترسییەوە.

نیزال سەبع، باس لەهۆشدارییەکانی میسر بۆ لوبنان دەکات‌و دەڵێت، هێزەکانی ئاسایشی میسر هۆشداریی "زۆر مەترسیدار"یان گەیاندووەتە بەیرووت‌و پێیانڕاگەیاندووە، شتێکی گەورە بۆ لوبنان ئامادەدەکرێت، بۆیە پێویستە حکوومەتی لوبنان بەجددی‌و واقعیانە مامەڵە لەگەڵ هەڕەشەکانی ئیسرائیل بکات.

ڕۆژی دووشەممە، 27ی تشرینی یەکەمی 2025، مۆرگان ئۆرتاگۆس نێردەی ئەمریکا لەچوارچێوەی ئەرکێکی بەپەلە سەردانی بەیرووتی کرد، کە ئامانج لێی ڕێگریکردنە لەتێکچوونی دۆخەکە یان فراوانکردنی شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل، هەروەها نوێنەرەکەی ئەمریکا بەیاوەری ئەفسەرانی ئیسرائیلی سەردانی لەناوچە سنوورییەکانی باشووری لوبنانی کردووە.

لەوبارەوە سەرچاوەیەکی باڵای حکوومەتی لوبنان ئاشکرای کردووە، ئۆرتاگۆس وادەیەکی دیاریی کراوی داناوە کە لەهەفتەیەک زیاتر نییە بۆ ئەوەی حزبوڵڵا چەکەکانی دەبنێت، سەرچاوەکە وتیشی: ئەو ماوەیەی یەکجار کورتەو نەگونجاوە.

دوای چەند مانگێک لەشەڕ، ڕۆژی 27ی تشرینی دووەمی 2024، ڕێککەوتنی ئاگربەست لەنێوان حزبوڵڵای لوبنانی‌و ئیسرائیل واژۆکراو کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئەو ڕێککەوتنە بە نێوەندگیری ئەمەریکا بوو، کە پێشنیارێکی پێشکەشکرد بۆ ئەوەی کۆتایی بەو شەڕە بێت کە زیاتر لە ساڵێک بەردەوام بوو و دەیان سەرکردەی ئەو حزبە کوژران دیارترینیان حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداریی گشتیی حزبوڵڵا بوو.

  • ئیسرائیل هێرشێكى قورسى ئه‌نجامداو كوژراوو بریندارێكى زۆر هه‌یه‌

  • هه‌سه‌ده‌ ڕێگریى له‌ماڵوێرانییه‌كى گه‌وره‌ ده‌كات

  • بڕیارى شه‌ڕ درایه‌وه‌.. ناتانیاهۆ بۆ سوپاكه‌ى: له‌غه‌ززه‌ ده‌ستپێبكه‌نه‌وه‌

  • ئه‌بو محه‌مه‌د كێیه‌و چى كردووه‌؟ ده‌زگاى ئاسایش زانیاریى هه‌ستیارو مه‌ترسیدار ئاشكراده‌كات

  • له‌مانگه‌ ده‌ستكرده‌كانه‌وه‌ چاودێریى ئێران ده‌كرێت... له‌چیاكانى ئێران چى ڕووده‌دات؟

  • حزبوڵڵا كۆتا بڕیاریداو ئه‌مریكاو ئیسرائیلى یه‌كلاكرده‌وه‌

  • خه‌ڵكى سوریایه‌و له‌عێراقه‌وه‌ بانگه‌شه‌ بۆ داعش ده‌كات.. ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى بڕیارى چى دا؟

  • ڕه‌خنه‌یه‌كى توند له‌سودانى مالیكى ڕووبه‌ڕووى دۆخێكى سه‌خت كرده‌وه‌

  • مەلا بەختیار: هیچ كێشه‌یه‌كى شه‌خسیم له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانى نییه‌

سەرەکی