6   کاتژمێر پێش ئێستا 9462 جار خوێنراوەتەوە

له‌مانگه‌ ده‌ستكرده‌كانه‌وه‌ چاودێریى ئێران ده‌كرێت... له‌چیاكانى ئێران چى ڕووده‌دات؟

بەگوێرەی ئەو وێنانەی مانگە دەستکردەکان کە لەلایەن ناوەندی لێکۆڵینەوە ستراتیژییەکان‌و نێودەوڵەتییەکان (CSIS) بڵاوکراونەتەوە، ئاشکرایدەکەن کە کاری دروستکردن‌و قایمکردنی چڕ لەدامەزراوەیەک لەباشووری نەتەنز دەستیپێکردووە، کە پێدەچێت ئامانج لێی گواستنەوەی چالاکییە هەستیارەکانی پیتاندنی یۆرانیۆم بێت بۆ شوێنە پارێزراوترەکان لەناو چیاکان.

ئەم پەرەسەندنە لەسایەی زیادبوونی گرژییە هەرێمییەکان‌و هەڵوەشاندنەوەی لێکتێگەیشتنە نافەرمییەکەی نێوان واشنتۆن‌و تاران سەبارەت بەسنووری پیتاندنی ناوەکیی دێت.

شارەزایان پێیانوایە، ئەم هەنگاوە ڕەنگدانەوەی گۆڕانکارییەکی بنەڕەتییە لەدۆکترینی ناوکی ئێراندا لە"پرۆگرامێکی چاودێریکراو"ەوە بۆ "پرۆگرامێکی قایمکراو"، کە توانای ڕێگریکردنی تاران بەهێز دەکات‌و کردەی ئاراستەکردنی دامەزراوەکانی یان چاودێریکردنی نێودەوڵەتی قورس دەکات.

ڕاپۆرتەکە نیگەرانی لەبارەی دەستپێکردنی پێشبڕکێیەکی نوێی چەکی ناوکی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خستووه‌تەڕوو، بەتایبەتی لەگەڵ نادیاریی توانای ئەمریکا یان ئیسرائیل بۆ لێدانی ئەو دامەزراوانەی کە لەقووڵایی چیاکاندا شاردراونەتەوە.

چاودێران پێشبینیدەکەن کە دامەزراوە نوێکەی باشووری نەتەنز لەوانەیە ببێتە خاڵێکی وەرچەرخانی مەترسیدار کە کۆتایی بەهەڵەکانی زیندووکردنەوەی ڕێککەوتننامە ناوکییەکە بهێنێت‌و قۆناغێکی نوێ لەپێشبڕکێی ڕێگریکردنی هەرێمی بکاتەوە.

  • ئیسرائیل هێرشێكى قورسى ئه‌نجامداو كوژراوو بریندارێكى زۆر هه‌یه‌

  • هه‌سه‌ده‌ ڕێگریى له‌ماڵوێرانییه‌كى گه‌وره‌ ده‌كات

  • بڕیارى شه‌ڕ درایه‌وه‌.. ناتانیاهۆ بۆ سوپاكه‌ى: له‌غه‌ززه‌ ده‌ستپێبكه‌نه‌وه‌

  • ئه‌بو محه‌مه‌د كێیه‌و چى كردووه‌؟ ده‌زگاى ئاسایش زانیاریى هه‌ستیارو مه‌ترسیدار ئاشكراده‌كات

  • له‌مانگه‌ ده‌ستكرده‌كانه‌وه‌ چاودێریى ئێران ده‌كرێت... له‌چیاكانى ئێران چى ڕووده‌دات؟

  • حزبوڵڵا كۆتا بڕیاریداو ئه‌مریكاو ئیسرائیلى یه‌كلاكرده‌وه‌

  • خه‌ڵكى سوریایه‌و له‌عێراقه‌وه‌ بانگه‌شه‌ بۆ داعش ده‌كات.. ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى بڕیارى چى دا؟

  • ڕه‌خنه‌یه‌كى توند له‌سودانى مالیكى ڕووبه‌ڕووى دۆخێكى سه‌خت كرده‌وه‌

  • مەلا بەختیار: هیچ كێشه‌یه‌كى شه‌خسیم له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانى نییه‌

سەرەکی