3   کاتژمێر پێش ئێستا 5956 جار خوێنراوەتەوە

بزانه‌ گروپه‌ چه‌ته‌كانى سه‌ر به‌توركیا چییان له‌هاوڵاتییه‌كى كورد كردووه‌

ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین بڵاویکردەوە، هاووڵاتییەکی کورد لەعەفرین لەباکووری ڕۆژئاوای سووریا (ڕۆژئاواى كوردستان) بەدەستی گروپه‌ چه‌كدارییه‌كانى سەر به‌تورکیا، تووشی ئەشکەنجەی دڕندانە بووە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤ ڕوونیکردەوە، ئەو هاووڵاتییە تەمەنی نزیکەی 40 ساڵه‌و باوکی سێ منداڵە، لەیه‌كی کانوونی دووەمی ساڵی ڕابردوو ڕفێندراوە، لەماوەی دیلێتیدا، تووشی ترسناکترین جۆرەکانی ئەشکەنجە بووە، پێشئەوەی لەدۆخێکی ناجێگیردا ئازادبکرێت.

بەگوێرەی ئەو ڕێکخراوە، هاوڵاتیەکە لەکاتی دەستبەسەرکردنیدا ناچار بووە لەسەر ڕوویەکی کانزای گەرم بوەستێت، لەئەنجامدا سووتانی پلە سێ‌و توێکڵبوونی پێستی پێیەکانی‌و بڕینی بەشێک لەپەنجەکانی‌و سەدان قامچی لێدراوە، ئەوەش زیاتر باری تەندروستی تێکداوه‌.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین بانگەوازی لەڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ کردووه‌، لێکۆڵینەوەیەک بۆ ئەو پێشێلکاریانە بکەنەوەو بەرپرسانى ئه‌و تاوانه‌ گه‌وره‌یه‌ بگەیەننە بەردەم دادپەروەری نێودەوڵەتی.

  • بازرگانێكى گه‌وره‌و دیارى ئێرانى له‌لایه‌ن به‌ریتانیاوه‌ سزادرا

  • ئه‌بوئه‌نه‌س له‌ناو دیمه‌شق هێرشیكرده‌سه‌ر عه‌له‌ویه‌كان

  • بزانه‌ گروپه‌ چه‌ته‌كانى سه‌ر به‌توركیا چییان له‌هاوڵاتییه‌كى كورد كردووه‌

  • عێراق ده‌روازه‌یه‌كى گرنگى به‌ڕووى سووریادا داخست

  • 400 هه‌زار سووریى به‌هۆى توندوتیژیى‌و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ ئاواره‌بوون

  • به‌رهه‌م ساڵح خۆى بۆ پۆستێكى باڵاى جیهانیى كاندید ده‌كات

  • هەسەدە ناوی فەرماندە باڵاکانی بۆ تێکەڵبوون بە سوپای سووریا ڕادەستی ئەمەریکا دەکات

  • ئەحمەد شەرع: بە بەهای 28 ملیار دۆلار وەبەرهێنانی بیانی لە سوریا دەکرێت

  • کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان دابەشکردنی زیاتر لە 2.2 ملیۆن کارتی بایۆمەتری تەواو دەکات

سەرەکی