3   کاتژمێر پێش ئێستا 5163 جار خوێنراوەتەوە

400 هه‌زار سووریى به‌هۆى توندوتیژیى‌و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ ئاواره‌بوون

نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایدەگەیه‌نێت، لەماوەی یەکساڵی دوای کۆتاییهاتنی جەنگ لەسووریا، زیاتر لە 400 هەزار سووری بەهۆی تووندوتیژیی تائیفی، تۆڵەسەندنەوەو ناکۆکی لەسەر موڵکایەتی، ماڵەکانیان جێهێشتووە.

نەتەوەیەکگرتووەکان جه‌ختیكرده‌وه‌، قۆناغی گواستنەوەی سەخت بەرەو سەرکردایەتییەکی نوێ لەسووریا، شەپۆلی نوێی ئاوارەبوونی بەدوای خۆیدا هێناوە، ئەمەش بەهۆی تۆڵەسەندنەوە، تووندوتیژیی تایفی، ناکۆکیی دێرینی موڵکایەتی‌و داگیرکردنی زەوییەکانی باشووری سووریا لەلایەن ئیسرائیلەوە.

بەگوێرەی نەتەوەیەکگرتووەکان لەنێوان کانوونی یەکەمی 2024و تەممووزی 2025، زیاتر لە 430 هەزار کەس لەسووریا ئاوارەبوون، هیچ کۆمەڵگەیەکی ئایینی یان نەتەوەیی لەم گێژاوانە بێبەش نەبووە.

زۆرترین کەس لەپارێزگای سوەیدا ئاوارەبوونە کە لەهاویندا پێکدادانی خوێناوی تێدا ڕوویدا، بەپێی تۆری مافی مرۆڤی سووریا، زیاتر لەهه‌زارو 300 کەس لەو تووندوتیژییانەدا کوژراون، نزیکەی 400 یان هاووڵاتی سڤیل بوونەو زۆربەیان لەدروزەکان بوون.

هەر بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی نەتەوەیەکگرتووەکان، شەپۆلی تووندوتیژیی دیکە کە هاوشێوەی سوەیدا بوون‌و زۆربەیان بەهۆی گرژییە تائیفییەکانەوە بوون، دەیان هەزار سووریایان ناچارکردووە ماڵەکانیان جێبهێڵن.

ئاژانسی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران دەڵێت، زیاتر لە 12 ملیۆن کەس لە 23 ملیۆن دانیشتووانی پێش جەنگی سووریا، یان لەناوخۆ یان لەدەرەوە ئاوارەبوون، دوای ڕووخانی ڕژێمەکەی ئەسەدیش، لانیکەم 2.8 ملیۆن کەس گەڕاونەتەوە.

  • بازرگانێكى گه‌وره‌و دیارى ئێرانى له‌لایه‌ن به‌ریتانیاوه‌ سزادرا

  • ئه‌بوئه‌نه‌س له‌ناو دیمه‌شق هێرشیكرده‌سه‌ر عه‌له‌ویه‌كان

  • بزانه‌ گروپه‌ چه‌ته‌كانى سه‌ر به‌توركیا چییان له‌هاوڵاتییه‌كى كورد كردووه‌

  • عێراق ده‌روازه‌یه‌كى گرنگى به‌ڕووى سووریادا داخست

  • 400 هه‌زار سووریى به‌هۆى توندوتیژیى‌و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ ئاواره‌بوون

  • به‌رهه‌م ساڵح خۆى بۆ پۆستێكى باڵاى جیهانیى كاندید ده‌كات

  • هەسەدە ناوی فەرماندە باڵاکانی بۆ تێکەڵبوون بە سوپای سووریا ڕادەستی ئەمەریکا دەکات

  • ئەحمەد شەرع: بە بەهای 28 ملیار دۆلار وەبەرهێنانی بیانی لە سوریا دەکرێت

  • کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان دابەشکردنی زیاتر لە 2.2 ملیۆن کارتی بایۆمەتری تەواو دەکات

سەرەکی