4   کاتژمێر پێش ئێستا 4212 جار خوێنراوەتەوە

به‌رهه‌م ساڵح خۆى بۆ پۆستێكى باڵاى جیهانیى كاندید ده‌كات

سه‌رۆك كۆمارى پێشووى عێراق خۆى بۆ پۆستێكى باڵاى نێوده‌وڵه‌تى كاندید ده‌كات، یه‌كه‌م لایه‌نى كوردیش پشتیوانیى خۆى بۆ ڕاگه‌یاندو داواشده‌كات، له‌ئاستى نێوده‌وڵه‌تیدا ده‌نگى پێبدرێت.

به‌پێى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ، د. بەرهەم ساڵح خۆی بۆ پۆستی کۆمیسیاری باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران (UNHCR) کاندید كردوه‌.

کۆمیسیاری باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران به‌دووەم گرنگترین پۆست دادەنرێت لەدوای سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرووەكان‌و زیاتر لە (70) ساڵە هیچ كە سایەتییەك لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەو پۆستەی وەرنەگرتووەو زیاتر كەسایەتییە ناودارەكانی وڵاتانی ئەوروپا وەریدەگرن.

له‌وباره‌یه‌وه‌ هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی لەهەژماری تایبەتی خۆی لە(ئێکس) نوسیویه‌تى، "د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح کاندیدی عێراق‌و کوردستانە بۆ پۆستی کۆمیسیاری باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران (UNHCR)و پشتگیریی تەواوی ئێمەی هەیە".

زێبارى ده‌ڵێت، "د. بەرهەم ساڵح هەموو ئەو بڕوانامەو لێهاتووییانەی هەیە کە پێویستن بۆ نوێنەرایەتیکردنی ئەم دەزگا مرۆییە زۆر گرنگە، بۆیه‌ هەموو وڵاتانی ئەندام ده‌كه‌ین کە پشتگیریی لەکاندیدکردنی ناوبراو بکەن‌و ئەم هەفتەیەش یەکلایى دەکرێتەوە".

  • بازرگانێكى گه‌وره‌و دیارى ئێرانى له‌لایه‌ن به‌ریتانیاوه‌ سزادرا

  • ئه‌بوئه‌نه‌س له‌ناو دیمه‌شق هێرشیكرده‌سه‌ر عه‌له‌ویه‌كان

  • بزانه‌ گروپه‌ چه‌ته‌كانى سه‌ر به‌توركیا چییان له‌هاوڵاتییه‌كى كورد كردووه‌

  • عێراق ده‌روازه‌یه‌كى گرنگى به‌ڕووى سووریادا داخست

  • 400 هه‌زار سووریى به‌هۆى توندوتیژیى‌و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ ئاواره‌بوون

  • به‌رهه‌م ساڵح خۆى بۆ پۆستێكى باڵاى جیهانیى كاندید ده‌كات

  • هەسەدە ناوی فەرماندە باڵاکانی بۆ تێکەڵبوون بە سوپای سووریا ڕادەستی ئەمەریکا دەکات

  • ئەحمەد شەرع: بە بەهای 28 ملیار دۆلار وەبەرهێنانی بیانی لە سوریا دەکرێت

  • کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان دابەشکردنی زیاتر لە 2.2 ملیۆن کارتی بایۆمەتری تەواو دەکات

سەرەکی