5   کاتژمێر پێش ئێستا 6170 جار خوێنراوەتەوە

بازرگانێكى گه‌وره‌و دیارى ئێرانى له‌لایه‌ن به‌ریتانیاوه‌ سزادرا

به‌پێى سه‌رچاوه‌ هه‌واڵییه‌كان، بەریتانیا سزاى بەسەر بازرگانێكى گه‌وره‌و دیارى ئێرانیدا سه‌پاندووه‌ بەهۆی پاڵپشتیکردنی له‌سوپای پاسداران.

سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ پێنجشەممە به‌ریتانیا سزای بەسەر عەلی ئەکبەر ئەنساری بانکدارو بازرگانی گه‌وره‌ى ئێرانیدا سەپاند، به‌تۆمه‌تى دابینکردنی پشتیوانیی دارایی بۆ چالاکییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران.

له‌وباره‌یه‌وه‌ هامیش فالکۆنەر وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگه‌یاندووه‌، بەکارهێنانی سەرکوت‌و هەڕەشە لەلایەن سوپای پاسداران بۆ ئەنجامدانی کردەوەی دوژمنکارانە، لەوانەش لێرە لەبەریتانیا، قبوڵکراو نییە".

وتیشى، "ئێمە تەحەمولی هەڕەشەکانی سوپای پاسداران ناکەین‌و درێغی ناکەین لەگرتنەبەری کاریگەرترین ڕێوشوێن لەدژی ئەوان".

نوێکارییەکی ماڵپەڕی حکومەتی بەریتانیا دەریخستووە کە سزاکان بریتین لەده‌ستبه‌سه‌راگرتنى سەروەت‌و سامان‌و بێبەشکردنی کۆمپانیاکانی بەڕێوەبردن‌و قەدەغەکردنی گەشتکردن بۆ ئەنساری.

ئەنساری خاوەن پشکێکی سەرەکی بانکی ئەهلی ئەیاندەیە کە هەفتەی ڕابردوو لەلایەن بانکی ناوەندی ئێرانەوە بەهۆی کەڵەکەبووی قەرزەکان‌و پێشێلکارییەکانی ڕێساکانەوە هەڵوەشایەوە.

بانکەکە دوای دابینکردنی دارایی بۆ دروستکردنی ئێران مۆڵ کە یەکێکە لەگەورەترین مۆڵەکانی بازرگانی جیهان‌و دەکەوێتە تارانه‌وه‌، ڕووبەڕووی کێشەی دارایی بووەوە.

ئەنساری دوایین کەسایەتییە کە لەلایەن حکومەتی بەریتانیاوە کرایە ئامانج، کە ساڵی ڕابردوو سزای بەسەر یەکەکانی سوپای پاسدارانی ئێراندا سەپاند بەهۆی پاڵپشتیکردنی چالاکی حوسییەکان لەیەمەن‌و بەسەر کەسایەتییە باڵا سەربازییەکانی ئێران دوای هێرشی مووشەکی‌و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل لەمانگی نیساندا.

  • ئانالینا بایربۆک چۆن باسى كوردى كرد؟

  • كیاو هۆنداى هه‌زاران ئۆتۆمبێل له‌بازاڕه‌كان ده‌كشێننه‌وه‌

  • بازرگانێكى گه‌وره‌و دیارى ئێرانى له‌لایه‌ن به‌ریتانیاوه‌ سزادرا

  • ئه‌بوئه‌نه‌س له‌ناو دیمه‌شق هێرشیكرده‌سه‌ر عه‌له‌ویه‌كان

  • بزانه‌ گروپه‌ چه‌ته‌كانى سه‌ر به‌توركیا چییان له‌هاوڵاتییه‌كى كورد كردووه‌

  • عێراق ده‌روازه‌یه‌كى گرنگى به‌ڕووى سووریادا داخست

  • 400 هه‌زار سووریى به‌هۆى توندوتیژیى‌و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ ئاواره‌بوون

  • به‌رهه‌م ساڵح خۆى بۆ پۆستێكى باڵاى جیهانیى كاندید ده‌كات

  • هەسەدە ناوی فەرماندە باڵاکانی بۆ تێکەڵبوون بە سوپای سووریا ڕادەستی ئەمەریکا دەکات

سەرەکی