5   کاتژمێر پێش ئێستا 5660 جار خوێنراوەتەوە

ئانالینا بایربۆک چۆن باسى كوردى كرد؟

كه‌سایه‌تییه‌كى دیارى نێوده‌وڵه‌تى باسى ڕۆژئاواى كوردستان ده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "نه‌بوونى دەوڵەت بۆ کوردو دروز، تەنها پرسێکی مافی مرۆڤ نییە، بەڵکو بابەتی مرۆڤایەتی‌و کەرامەتە کە دەبێت پاڵپشتیبکرێت".

ئانالینا بایربۆک سەرۆکی خولی 80ی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان په‌یامێكى گرنگى له‌باره‌ى كوردانى ڕۆژئاواى كوردستانه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، "کورد لەدڵی دادپەروەری کۆمەڵایەتیدا بوونى هه‌یه‌و نابێت مافیان پێشێلبكرێت".

لەلوتکەی نەتەوەیەکگرتووەکان لەده‌وحە، سەرۆکی کۆمەڵەی گشتی، ئانالینا بایربۆک ڕایگه‌یاند، "دۆخی نالەباری گەلانی بێ دەوڵەتی وەک کوردو دروز، تەنها پرسێکی مافی مرۆڤ نییە، بەڵکو بابەتی مرۆڤایەتی‌و کەرامەتە کە دەبێت پاڵپشتی بکرێت".

بایربۆک سەرۆکی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند، "دادپەروەری کۆمەڵایەتی مافێکە بۆ هەموو مرۆڤێک، بەبێ گوێدانە نەتەوەو سەر بەو کەسە، هیچ کەسێک مافی ئەوەی نییە لەدوای خۆی بمێنێتەوەو مافه‌كانى پێشێلبكرێت".

ئه‌وه‌شى وت، "لەجیهانێکی پڕ لەتەحەددادا، دادپەروەری ئەو ڕووناکییەیە کە هەموو منداڵێکی برسی‌و بێبەش هیوای بۆ دەخوازێت، بەبێ هاتنه‌دى ئه‌و ئاواته‌، ئارامی‌و داهاتووى ڕووناك نایه‌ته‌ بوون، با هەموومان بۆ مافی بێدەنگەکان بوەستین، دادپەروەری لەتاکەوە دەستپێدەکات، ئاشتیش کاتێک دەستپێدەکات کە ئەم مافە بۆ هەمووان بەدیبهێنرێت".

  • ئانالینا بایربۆک چۆن باسى كوردى كرد؟

  • كیاو هۆنداى هه‌زاران ئۆتۆمبێل له‌بازاڕه‌كان ده‌كشێننه‌وه‌

  • بازرگانێكى گه‌وره‌و دیارى ئێرانى له‌لایه‌ن به‌ریتانیاوه‌ سزادرا

  • ئه‌بوئه‌نه‌س له‌ناو دیمه‌شق هێرشیكرده‌سه‌ر عه‌له‌ویه‌كان

  • بزانه‌ گروپه‌ چه‌ته‌كانى سه‌ر به‌توركیا چییان له‌هاوڵاتییه‌كى كورد كردووه‌

  • عێراق ده‌روازه‌یه‌كى گرنگى به‌ڕووى سووریادا داخست

  • 400 هه‌زار سووریى به‌هۆى توندوتیژیى‌و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ ئاواره‌بوون

  • به‌رهه‌م ساڵح خۆى بۆ پۆستێكى باڵاى جیهانیى كاندید ده‌كات

  • هەسەدە ناوی فەرماندە باڵاکانی بۆ تێکەڵبوون بە سوپای سووریا ڕادەستی ئەمەریکا دەکات

سەرەکی