6   کاتژمێر پێش ئێستا 4479 جار خوێنراوەتەوە

كیاو هۆنداى هه‌زاران ئۆتۆمبێل له‌بازاڕه‌كان ده‌كشێننه‌وه‌

حکوومەتی کۆریای باشوور ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، فەرمانی وەرگرتنەوەی زیاتر لە 260 هەزار ئۆتۆمبێلی دەرکردووە بەهۆی کەموکوڕی لەدروستکردندا، لەنێویاندا زیاتر لە 180 هەزار ئۆتۆمبێل کە لەلایەن گروپی مۆتۆرس هیۆندا بەرهەمهێنراون.

وەزارەتی گواستنەوەی كۆریای باشوور لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، 260 هەزارو 184 ئۆتۆمبێل لە 57 مۆدێل دروستکراون، هاوردەکراون، یان فرۆشراون لەلایەن هیۆندا مۆتۆر، کیا، ستێلانتس کۆریا، بەهۆی کەموکوڕی لەدروستکردنیدا له‌بازاڕه‌كان ده‌كشێنرێنه‌وه‌.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو ژمارەیە زیاتر لە 180 هەزار ئۆتۆمبێل لەگروپی هیۆندا مۆتۆڕسه‌وه‌ ده‌كشێنرنه‌وه‌ له‌بازاڕه‌كاندا.

کۆمپانیای هیۆندا مۆتۆرس له‌وباره‌یه‌وه‌ ڕایگەیاندووە، تا 30ی تشرینی یەکەم 85 هەزارو 355 یەکەی کارەبایی پۆرتێر 2 ده‌كشێننه‌وه‌، بەهۆی مەترسی ئاگرکەوتنەوەو بوونی کەموکوڕی دیزاین كه‌ لەپارچه‌كانی سیستەمی بەڕێوەبردنی پاترییەکانەوە دروست بووه‌.

ئاماژەی بەوەشکرد، کیا کە لقێکی کۆمپانیای هیۆندا مۆتۆرسه‌ لە30ی تشرینی یەکەمەوە دەستدەکات بەكێشانه‌وه‌ی 54 هەزارو 532 ئۆتۆمبێل لەمۆدێلی بۆنگۆ 3 EV بەهۆی هەمان کەموکوڕی کە ئەگەری هەیە ببێتە هۆی ئاگرکەوتنەوە.

مۆدێلەکانی تری هیۆندا مۆتۆر کە بڕیاروایه‌ له‌بازاڕه‌كان بكشێنرێته‌وه‌ بریتین لەتوکسۆن بەهۆی کەموکوڕی دیزاین لەپێکهاتەکانی فلتەری سووتەمەنی، هەروەها سێلتۆس لەکۆمپانیای کیا بەهۆی کەموکوڕییەکی هاوشێوە کە دەتوانێت ببێتە هۆی وەستانی بزوێنەرەکە.

  • ئانالینا بایربۆک چۆن باسى كوردى كرد؟

  • كیاو هۆنداى هه‌زاران ئۆتۆمبێل له‌بازاڕه‌كان ده‌كشێننه‌وه‌

  • بازرگانێكى گه‌وره‌و دیارى ئێرانى له‌لایه‌ن به‌ریتانیاوه‌ سزادرا

  • ئه‌بوئه‌نه‌س له‌ناو دیمه‌شق هێرشیكرده‌سه‌ر عه‌له‌ویه‌كان

  • بزانه‌ گروپه‌ چه‌ته‌كانى سه‌ر به‌توركیا چییان له‌هاوڵاتییه‌كى كورد كردووه‌

  • عێراق ده‌روازه‌یه‌كى گرنگى به‌ڕووى سووریادا داخست

  • 400 هه‌زار سووریى به‌هۆى توندوتیژیى‌و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ ئاواره‌بوون

  • به‌رهه‌م ساڵح خۆى بۆ پۆستێكى باڵاى جیهانیى كاندید ده‌كات

  • هەسەدە ناوی فەرماندە باڵاکانی بۆ تێکەڵبوون بە سوپای سووریا ڕادەستی ئەمەریکا دەکات

سەرەکی