12   کاتژمێر پێش ئێستا 43 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا: کاتی چارەسەرکردنی پرسی کورد هات

ئیرادە میدیا

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، نوعمان کورتولموش، جەختی کردەوە کە گۆڕانکاری و پەرەسەندنە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان ئیتر وایان لە ئەنقەرە کردووە کە ناچار بێت چارەسەرێک بۆ پرسی کورد بدۆزێتەوە. ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە سەقامگیری لە تورکیا و ناوچەکەدا بەدی نایەت، ئەگەر ئەو پرسە بە شێوەیەکی ڕیشەیی و بنەڕەتی چارەسەر نەکرێت.

لەکاتی کۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەی پلان و بودجە لە پەرلەمان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2026، کورتولموش دووپاتی کردەوە کە لیژنەی یەکێتیی نەتەوەیی و برایەتی و دیموکراسی، کە بە ئامانجی پشتگیریکردنی پرۆسەی ئاشتی دامەزراوە، کۆڵەکەیەکی سەرەکییە لە ڕێڕەوی چارەسەردا. بۆیە داوای لە تەواوی هێزە سیاسییەکان کرد کە لەگەڵ ئەم قۆناغەدا بە "بەرپرسیارێتییەکی مێژووییەوە" مامەڵە بکەن.

ئەم لێدوانە لە چوارچێوەی کرانەوەیەکی سیاسیی بەردەوامدا دێت کە تورکیا بەخۆیەوە دەبینێت، بەتایبەتی دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەلایەن پارتی کرێکارانی کوردستان لە مانگی ئاداری 2025. ئەو ئاگربەستە وەک وەڵامێک هات بۆ بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، کە ناسراو بە بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی، کە ڕێگە بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێی چەکداری و دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ لە دیالۆگی سیاسی و کۆمەڵایەتی خۆش دەکات.

  • تۆم باراك ورده‌كاریى كۆبوونه‌وه‌كانى هه‌سه‌ده‌و جۆلانى ئاشكراده‌كات

  • لاهور شێخ جه‌نگى‌و پۆڵادى براى ده‌گوازرێنه‌وه‌ بۆ زیندانی ئاسایشی سلێمانی

  • نوخشه‌ ناسیح: داهاتى سێ ڕۆژى فێستیڤاڵه‌كه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ زیاتره‌ لەملیارێک‌و 700 ملیۆن دینار

  • سبه‌ینێ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى گرنگ له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى 9و سه‌رجه‌م مووچه‌كانى دیكه‌ ده‌كرێت

  • هۆشداریى به‌گۆڕان ده‌درێت.. مووچه‌ى 100 كارمه‌ند قه‌زراره‌و نه‌یداوه‌

  • ته‌یف سامى بۆ مووچه‌ى مانگى 9 داواكارییه‌كى نوێى هه‌یه‌

  • تره‌مپ ته‌نها له‌یه‌ك كاتژمێردا زیانێكى 25 ملیار دۆلارى له‌زوكه‌ربێرگ ده‌دات

  • هه‌ڕه‌شه‌ قورسه‌كه‌ى ئه‌مریكا گه‌یشته‌ عێراق‌و وه‌زیرى به‌رگرى عێراق هه‌موان ئاگادارده‌كاته‌وه‌

  • بۆچی تورکیا فڕۆکەی جەنگیی بەکارهاتووی ئەوروپی دەکڕێت؟

سەرەکی